چەند بەرپرسێکی ئەمریکی تووشی گرفتی مێشک هاتوون
نوچهنێت
بەپێی ئەو راپۆرتانە، ئەمریکا گرنگییەکی زۆر دەدات بە نەخۆشییەکی ناڕوونی مێشک لەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە لە کووبا، چین، رووسیا و چەند وڵاتێکی دیکەوە گەڕاونەتەوە و تەنانەت هەندێک بەرپرس هەر لەناو ئەمریکا تووشی هەمان گرفتی مێشک بوون.
راپۆرتە هەواڵگرییەکان بە دووری نازانن لە رێگەی وزەی ئاراستەکراوەوە هێرش کرابێتە سەر ئەو بەرپرسە ئەمریکییانە و ئەو جۆرە چەکەش جێکەوتەیەکی ئەوتۆ بەجێ ناهێڵێت بە ئاسانی دەستنیشان بکرێت.
کوبا رەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێکی کردبێتە سەر بەرپرسانی ئەمریکا و تێوەگلانی لەو نەخۆشییەی مێشک لەناو بەرپرسانی ئەمریکادا رەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، هەواڵگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان پاش تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی هاوشێوەی ئەوەی لە کوبا تۆمارکرا، چەندە حاڵەتێکی دیکەی هاوشێوەی لەناو بەرپرسانی ئەمریکا لە چین و رووسیا و تەنانەت ناوخۆی ولایەته یەکگرتووەکانیش تۆمارکردووە و ئێستا گومانی لە رووسیایە لە رێگەی شەپۆلی ورد ئاراستەکراوەوە هێرشی کردبێتە سەر مێشکی ئەو بەرپرسانە.
بەڵام سەرچاوەیەکی دیکە وتوویەتی ئێستا خولێکی نوێی لێپێچینەوە لەو بابەتە بەردەوامە و هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی سەبارەت بە دەرکەوتنی ئەو نەخۆشییە دەگمەنە لەناو ئەو بەرپرسە ئەمریکییانەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment