مەکتەبى سیاسیى پارتى:  كارە تیرۆریستییەکانى ئەو گرووپە لەیاسادەرچوانە بەتوندی سەركۆنە دەكەین کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر هێرشەکەى دوێنێ سەر هەولێر، مەکتەبى سیاسى پارتى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا دەڵێت، "ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم كارە تیرۆریستییانەی ئەو گرووپە تێكدەر و لەیاسادەرچوانە بەتوندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین."

ئەمڕۆ دواى نێوەڕۆى (27)ى حوزەیرانى (2021) مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوەکەیدا داوا دەکات هەموو لایەنە پەیوەندارەکان ڕێگرى لەو جۆرە پەلامارانە بکرێ و دەشڵێت، "پێوستە حكومەتی فیدراڵی بەجددی كاربكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە، كە مەبەست لێیان نانەوەی بشێوی و تێكدانی سەقامگیریی و ئەمنیەتی هەرێمی كوردستانە." 

 

دەقى ڕاگەیێندراوى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان:

بەرەبەیانی دوێنێ(26ی حوزەیران)لە رێگەی سێ درۆن(فڕۆكەی بێ فرۆكەوان)ەوە هێرش كرایە سەر شاری هەولێری پایەتەخت، كە بووە هۆی زیان گەیاندن بە ماڵوموڵكی هاوڵاتیان لە گوندی پراغ نزیك كۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر.

 ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم كارە تیرۆریستییانەی ئەو گرووپە تێكدەر و لەیاسادەرچوانە بەتوندی سەرزەنشت و سەركۆنە دەكەین و پێمان وایە پێویستە بۆ لەمەودوا هەموو لایەك و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی فیدراڵی بەجددی كاربكەن بۆ بەدواداچوون و لێپێچینەوە و رێگرتن لەو جۆرە كار و پەلامارە تیرۆریستییانە، كە مەبەست لێیان نانەوەی بشێوی و تێكدانی سەقامگیریی و ئەمنیەتی هەرێمی كوردستانە، بەداخەوە ئەو كاروكردەوە نایاسایی و تێکدەرانە بۆ چەندین جارە دووبارە دەبنەوە، بەرپرسیاریەتی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە رێگری لەو گروپ و ھێزانە بکات کە مەرامیان تێکدانی سەقامگیری کوردستان بەتایبەتی و عێڕاقە بەگشتی.

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین