چین بەرهەمهێنانی کێڵگەیەکی گازی سروشتی ڕاگەیاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

وڵاتی چین بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کیڵگەکانی "Lingshui 17-2" راگەیاند، ئەم کێڵگەیەی گازی سروشتی لە وڵاتی چین بە یەکەم  کێڵگەی حکوومەتی پەکین دادەنرێت لە قوڵاتی ئاوی دەریادا کە تەنیا خۆی کاری بەرهەهێنانی لێ بکات.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چینی (سینۆک)  ڕایگەیاند" کێڵگەی Lingshui 17-2 بە بەرزی 1500 مەتر لە ژێر ئاودایە و ئەمرۆ توانیمان یەکەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەو کێلگەیە ئەنجام بدەین".

هەروەها وتی" ئەم کێڵگەیە 150 کم لە شاری سانیاوە دوورە، کە دەکەوێتە جەزیرەی هاینانی باشووری چین".

کۆمپانیای سینۆک لە بارەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێڵگەکانی Lingshui 17-2  بڵاویکردەوە" پێشبینی دەکەین ئاستی بەرهەمهێنانی گازی باشووری چین ڕۆژانە بگات بە 328 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی و 6751 بەرمیل وزەی تێکەڵ تا ساڵی 2022، ئەم ئاستەیش لە تواناییدایە تا 10 ساڵی بەرهەمهێنان بەردەوام بێت".

کێڵگە گازییەکانی  Lingshui 17-2  لە ساڵی 2014ـــەوە دۆزراونەتەوە و بە کێڵگەی ستراتیژی بۆ ئاسایشی وزەی چین دادەنرێت وەک هاوردەکاری سەرەکی نەوت و گاز لە جیهاندا.  کۆمپانیای سینۆک لە پلانیدایە بۆ فراوانکردنی ئەو کێڵگانە  کاری گەڕان و هەڵکەندن بۆ 11 بیری ناوچەکە ئەنجام بدەن.

بەرهەمهێنانی گازی خودکاری لە کێڵگەکانی Lingshui 17-2، یەکیکە لە پلانە دوور مەوداییەکانی وڵاتی چین و کۆمپانیای سینۆک، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن و پاراستنی ژینگە وڵاتەکەی، ساڵانە کێلگەکانی Lingshui 17-2، بڕی 3 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەم دەهێنن، کە دەکاتە رێژەی تەنیا ٪1.6ــی کۆی وزەی بەرهەمهێنراو لە وڵاتی چین. کۆمپانیای سینۆک لە پلانیدایە ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو کێڵگانە بۆ 13 ملیار مەتر سیجا بەرز بکاتەوە.

بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە باشووری دەریایی چین لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دواین توێژینەوە شیکارییە جیهانییەکان، لە 2022ــدا، وڵاتی چین دەبێت بە هاوردەکاری یەکەمی گازی سروشتی لە جیهان، دوای ئەوە نازناوەکە لە وڵاتی یابان دەسەنێت. ئەمەیش هۆکارە لە پەرەپێدانی زیاتری حکوومەتی پەکین بۆ گەران و دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی وزەی زیاتر بۆ پاراستنی ئاسایشی وزەی وڵاتکەی. 

هەرچەندە دوای شەش ساڵ لە کاری گەڕان و دۆزینەوە بە دوای وزەدا، کۆمپانیای پترۆچاینا (،PetroChina)،  کێڵگەیەکی نەوتی لە نزیک رووباری تاریم بە یەدەگی 7 ملیار بەرمیل نەوت راگەیاند. ئەمەیش بە دەوڵەمەندترین کێلگەی نەوتی دۆزراوە دادەنرێت لە 10 ساڵی رابڕدوودا،بەڵام زیادبوونی خواستی بەردەوامی چین بۆ وزە، چین وەک هاوردەکاری سەرەکی لەچەند دەیەیەکی داهاتوودا دە‌هێڵیتەوە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین