پەرلەمان و حکوومەتى هەرێم لەسەر مووچە و خاڵە سنوورییەکان کۆدەبنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (26)ى حوزەیرانى (2021)ى، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پەرلەمانى کوردستان، ڕۆژى دووشەممەى (28)ى حوزەیران کۆدەبێتەوە و یەکێک لەو تەوەرانەى گفتوگۆى لەسەر دەکرێ بە ئامادەبوونى چەند وەزیرێکى حکوومەتى هەرێم پرسى مووچە و خاڵە سنوورییەکانە.
ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازە یاسا دەکرێ، لەوانە، "پڕۆژەیاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق، پرۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆو شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لەتەرزە كشتوكاڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق."
دەقى بهرنامهی كاری دانیشتنی ڕۆژى دووشەممەى پەرلەمانى کوردستان:
بهپێی حوكمی ماددهی (5)و بڕگهكانی (یهكهم و دووەم و سێیەم) لهماددهی (16)و بڕگهی (سێیهم) لهماددهی (18)و بڕگهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم و چوارهم و پێنجهم) لهماددهی (20)و ماددهكانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان-عێراق، دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بڕیاریدا بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان لهكاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى ڕۆژی دووشەممە رێكهوتی 28/6/2021، بهمشێوهیه بێت:
یەكەم: درێژكردنەوەی ویلایەتی (سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی (4) ساڵ، كە لەڕۆژی تەواوبوونی ماوەی خولی یەكەمیەوە دەستپێدەكات.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژەو پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە پشتبەستن بەحوكمی بڕگەی (یەكەم و دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (78)و ماددەی (79، 80، 82)و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1ــ پرۆژەیاسای (نیشان و میدالیا لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
2ــ پڕۆژەیاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق).
3ــ پرۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆو شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لەتەرزە كشتوكاڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
4ــ پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی ناكامەكان ژمارە (78)ی ساڵی 1980ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
5ــ پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە (76)ی ساڵی 1983 و هەموارەکانی لەهەرێمی کوردستان).
6ــ پێشنیازەیاسای هەمواری (یاسای بزربووەکان لەهەڵمەتەکانی لەناوبردنی بەکۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 1999).
7ــ پێشنیازەیاسای هەمواری دووەمی (یاسای دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 2011).
8ــ پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
سێیەم: درێژكردنەوەی (خولی بەهارە)ی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی (30) ڕۆژ، بەپێی حوكمی بڕگەی (چوارەم)ی ماددەی (7) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
پێنجەم : خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پرۆژەیاسایانەی خوارەوە بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) لهپهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
1ــ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 2011 لەهەرێمی كوردستان –عێراق).
2ــ پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان –عێراق).
3ــ پڕۆژەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو).
شەشەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1ــ بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).
2ــ بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).
3ــ بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).
4ــ بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشیی كۆڤید-19).
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment