سەرۆکى هەرێم و نێردەى تایبەتى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى جموجۆڵى داعش تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى یاوه‌رى كرد کۆبوویەوە و جموجۆڵەکانى داعشیان تاوتوێ کرد.

 ئەمڕۆ نێوەڕۆى هەینى (25)ى حوزەیرانى (2021)، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و نێرده‌ى تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و جموجۆڵه‌كانى داعشیان له‌ عیراق تاوتوێ كرد و جه‌ختییان له‌ پێویستیى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاریكارى و میكانیزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه‌ به‌ پشتگیریى هێزه‌كانى هاوپه‌یمان بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش"، تاوتوێ کرد.

سەبارەت بە پەلامار و بەردەوامیى هەڕەشەکانى داعش لە ناوچەکە، نێچیرڤان بارزانى و جان گادفره‌ى کۆک بوون لەسەر ئەوەى، "داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قینه‌‌ و مه‌ترسیى جددین بۆ ئاسایش و ئارامیى عیراق و سووریا، ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئافریكاش، شه‌ڕى دژى داعش و توندڕه‌وى به‌ ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ ڕێگه‌ له‌ هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تیرۆر و توندڕه‌وى بگیرێت."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە دەکات، کە هاوریکردنى گەڕانەوەى ئەو ئاوارانەى کە لە ئەنجامى شەڕى داعش ئاوارەبوونە بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانیان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى لە بارەوەکراو.

هەروەها دەشڵێت، "به‌ئامانج گرتنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عیراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاریكاریى هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووریا و پرسى كورد له‌و وڵاته‌، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زیرانى وڵاتانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له‌ ڕۆما"، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین