سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (12-11-2024) مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كۆبووەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە و نووسیویەتی، باڵیۆزی فەرەنسا "پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لێکردین، هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهان."

هەروەها دەشڵێت، "بیروڕامان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد و جەختمان لە پێویستی دابینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە".

لە پەیامەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، "گفتوگۆمان لەبارەی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کرد . دووپاتمان کردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکات بۆ مەبەستی گەشەپێدان ، بەڵام سەرنج و تێبینیشی لە سەر پرۆسەکە هەیە کە پێویستە بەلاڕێدا نەبرێت و بە هیچ شێوەیەک، بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین