سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەكات کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تشرینی دووەم/2024) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی "بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرا و هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە كە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵدا هەنگاوی ئیجابی و باش نراون."

لە ڕاگەیێیندراوەكەد ئەوەش هاتووە، هەر لەو كۆبوونەوەدا "محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین