بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەندین سزادراو ئازاد دەكرێن کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی لێبووردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (25) حوکمدراوی نەخۆش لە چاکسازییەکان ئازاد کراون.

ئەمڕۆ پینجشەممە (14/تشرینی دووەم/2024) تۆڕی میدیایی (رووداو) بڵاویکردەوە، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، "دوێنێ بە لێبووردنی تایبەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان (25) سزادرا ئازاد کران".

بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "سەرجەم ئەو سزادراوانەی ئازاد کران خەڵکی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بوون، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە (13-10-2024) فەرمانی لێبووردنەکەیانی بۆ دەرکردبوو".

ئیحسان عەبدولڕەحمان گوتیشی، "ئازادکراوەکان هەموویان نەخۆش بوون هەندێکیان شێرپەنجەی هەبوو، هەندێکی تریشیان جەڵتەی دەماخ لێی دابوون".

 بە گوتەی کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە چاکسازییەکاندا (100) هاووڵاتی کە پەککەوتەن یان نەخۆشیان هەیە بۆ ئەوەی لێبووردنی تایبەتیان بۆ دەربکرێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە، بەگوێرەی ئاماری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە (5,700) حوکمدراو بوونیان هەیە لە چاکسازییەکاندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین