سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى لە كونسوڵى نوێى میسر كرد کوردستانی

نوچە نێت

باڵیۆزی نوێی میسر سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و هەردوولا خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بوارە‌كاندا دووپاتدەکەنەوە.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (13/تشرینی دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا له‌گه‌ڵ  باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف، کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان، "پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هه‌ردوولا، "خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بوارە‌كاندا، به‌تایبه‌تیش بوارى بازرگانی، دووپات كرده‌وه‌. له‌مبارەیه‌وه‌، باس له‌ جووڵه‌ و ئاستى بازرگانیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بی، كرا."

لەبەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکە هاتووە، "هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین