سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، پەیوەندییەکانی فه‌ره‌نسایان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانیان، تاوتوێ دەكەن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە (13/تشرینی دووەم/2024) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بوگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتی هەێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا "پیرۆزباییی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە ڕێژه‌ی به‌رزی بەشداریکردن کرد کە گرنگیدانی هاووڵاتیان بە داهاتووی هەرێمی کوردستان، دەردەخات."

 هەردوولا "میکانیزمەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمیان تاوتوێ کرد و لەمبارەیەوە، جەختیان لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێک کردەوە کە وه‌ڵامگۆی خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری."

لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی فەرەنسا جەختی لە "به‌رده‌وامیی پابەندیی وڵاتەکەی له‌ یارمه‌تیدان و پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە. بەڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسای بۆ پرسەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان"، دووپات کرده‌وه‌.

هەروەها له‌ كۆبوونەوەكەدا "باس له‌دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە و پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی عێراق، کردەوە. هه‌روه‌ها لەسەر گرنگیی هاریکاریی هاوبه‌ش بۆ ڕێگرتن لە زیادبوونی گرژییەکان و پاراستنی سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوڕا بوون."

دۆخی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەمه‌ریکا و چەندین بابەتی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی دیداره‌که‌ بوون کە به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین