ڕێککەوتنێکی گرنگی ئیمارات و عێراق واژووکرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

عێراق لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کارەبای وڵات و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە هاوردەکردنی کارەبا و سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ڕێککەوتنی فرەچەشن واژوو دەکات.

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای مەصدەری ئیماراتی، ڕێکەوتنێکی هاوبەشیان بۆ بەرهەمهێنانی 2000 مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر، لە ناوەراست و باشووری عێراق واژووکرد. لەو بارەیەوە وەزیری نەوتی عێراق(ئیحسان عبدولجەبار) وتی" شادوومانین کە توانیومانە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا فرەچەشن بکەین".

هەروەها سەرۆکی دەستەی کارگێری کۆمپانیای مەصدەری ئیمارات خواستی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی کەرتی وزەی عێراق دەربڕی و وتی" عێراق پلانێکی ستراتیژی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێرەو دەکات، و پشت بە وزەی دۆستی ژینگە دەبەستێت لە جیاتی بەرهەمهێنای وزەی کاربۆنی"

هەروەها وتیشی" ئەم ڕێککەوتنە هاوبەشە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنی وزەی کاربۆنی بە رێژەی ٪20 بۆ ٪25 لە وزەی کارەبا و، لە بەرامبەردا زیادکردنی بڕی بەرهەمهێننای کارەبا بە وزەی خاوێن بە ڕێژەی 10 بۆ 12 گێگاوات".

ئەم ڕێککەوتنەی نێوان عێراق و ئیمارات لە کاتێکداتە، وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆ بەرهەمهێننای 755 مێگاوات کارەبا لە 5 پارێزگای عێراق پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا جێبەجێدەکات، و ئامانجی عێراق بەرزکردنەوەی ئەو ڕێژەیە بۆ 10 هەزار مێگاوات لە 2025ـــدا.

رێککەوتنی نێوان عێراق و ئیماڕات دوای دوو مانگ لە سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئیماڕات واژووکرا، ئەمەیش بە سەرەتاییەک بۆ کرانەوەی زیاتری دەرگاییەکانی وڵاتانی کەنداو بە رووی عێراق دادەنرێت، بە تایبەت دوای ئەوەی حکوومەتی ئەبوزەبی بڕیاریدا بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبا و وزەی پاکی عێراق بکەن.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین