بۆچى نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئوردن ده‌كات؟ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ ئاژانس و میدیاكانى وڵاتانى عه‌ره‌بى باسى دیدارى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردنیان كردووه‌ و ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوبانگى میسڕى ده‌پرسێ "سه‌رۆكى كوردستانى عێراق له‌ شانیشنى هاشمى چى ده‌كات؟"

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى حوزیران نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئوردنى كرد و له‌ لایه‌ن شا عه‌بدوڵاى دووه‌م شاى ئوردن پێشوازى لێكرا.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێم و شاى ئوردنى هاشمى چه‌ندان بابه‌تى گرنگیان باس كردووه‌.

ئاژانس و رۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌وانه‌ ئاژانسى هه‌واڵى سعوودى و ئاژانسى هه‌واڵى كوێتى و رۆژنامه‌ى ده‌ستوورى ئوردنى باسیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ كردووه‌.

رۆژنامه‌ى "صدى البلد"ى میسڕى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناونیشانه‌كه‌ى ده‌پرسێ، " سه‌رۆكى كوردستانى عێراق له‌ شانیشنى هاشمى چى ده‌كات؟" رۆژنامه‌كه‌ له‌ وه‌ڵامدا باس له‌ گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئوردن ده‌كات. پێیوایه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دێرینه‌ دێت كه‌ له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئوردن ده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ چه‌ند خاڵێك باس له‌ به‌هێزى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كات له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و ئوردن دێرینه‌ بۆ سه‌رده‌مى شا حوسێن بن ته‌ڵاڵ شاى كۆچكردووى ئوردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م وڵاته‌ شه‌ش جار داوه‌تى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كردووه‌ كه‌ دوایین جار له‌ 2019 بوو.

دووه‌م: نێچیرڤان بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى دووه‌م هه‌یه‌، له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى 2018 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تریان كردووه‌.

سێیه‌م: ئوردن له‌ 2011 كونسوڵخانه‌ى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه‌.

چواره‌م: له‌و كاته‌ى له‌ مانگى نیسان ده‌نگۆى كۆده‌تایه‌ك له‌ ئوردن هه‌بوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى له‌ په‌یامێكدا پاڵپشتى خۆى بۆ سه‌قامگیرى ئوردن دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

پێنجه‌م: ئه‌و كاته‌ى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له‌ ساڵى 2017 ئه‌نجام دراوه‌، ئوردن دژایه‌تى نه‌كردووه‌ و به‌ بڕیارێكى ناوخۆى زانیوه‌.

شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندییه‌كى ئابوورى له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئوردن هه‌یه‌ و 110 كۆمپانیاى ئوردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن.




 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین