هاوپه‌یمانى فه‌تح  چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى له‌ كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، داوا له‌ كازمى ده‌كات له‌ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا دیارى بكات و جگه‌ له‌مه‌یش به‌ بایدن رابگه‌ینێ كه‌ هه‌ر هێرشێكى ئه‌مریكى بۆ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

موختار مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى فه‌تح ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ته‌مووز، لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ چه‌ند داواكارییه‌كیان له‌ مسته‌فا كازمى هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن باسيان بكات. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ واده‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق دیارى بكات و دووه‌میان هه‌ر هێرشێكى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ره‌ت بكاته‌وه‌.

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ كازمى رێككه‌وتنى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عێراق واژۆ بكات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مه‌ رازى نابین".

هه‌ینى رابردوو كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌ "ته‌مووز" جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا پێشوازى له‌ مسته‌فا كامى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین