عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى ئایار ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوو زیاتر له‌ 89 ملیۆن و 881 هه‌زار به‌رمیلى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌ پێنج ملیار و 917 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهاتى مانگى رابردوو "ئایار"ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ عێراق له‌ مانگى رابردوودا بڕى 89 ملیۆن و 881 هه‌زار و 268 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

داهاته‌ى ئه‌و نه‌وته‌یش پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 86 ملیۆن و 820 هه‌زار و 355 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركووكیش له‌رێى به‌نده‌رى جیهانه‌وه‌ بڕى سێ ملیۆن و 60 هه‌زار و 913 به‌رمیل ره‌وانه‌ كراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونى ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 65 دۆلار و 84 سه‌نت فرۆشراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین