عێراق ناوچەکە و جیهان

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پەرلەمانتارێکى عێراق رەخنە لە یاسای هەڵبژاردنەکان دەگرێت و دەڵێت، "ئەم یاسایە هۆكاره‌ بۆ کوشتنی کاندیدەکان" راوێژکاری مسته‌فا کازمیش بۆ کاروباری هەڵبژاردن دەڵێت، "ئەو یاسایە بە نموونەیی نازانین".

باسم خشان پەرلەمانتاری سەربەخۆى عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ماڵپەری بەغداد تودەی  رەخنە لەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکانى عێراق دەگرێت و دەڵێت، "کاندید بە کوشتن دەدات".

ئەو پەرلەمانتارە مەبەستی خۆی رووندەکاتەوە و دەڵێت، "لە یاساکەدا هاتووە ئەگەر کاندیدێکی براوە بمرێت ئەوە کورسییەکەی بۆ ئەوەی دوای خۆی دەبێت، لەبارودۆخێکدا حکومەت ناتوانێت تیرۆری سیاسی بوەستێنێ، ئەمە پاڵنەرێکە بۆ کوشتنى سیاسى".

لەبەشێکی تری قسەکانیدا  دەڵێت، "لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو، مەترسی ئەوە هەیە تیرۆرێکی زۆری سیاسی بکرێت".

ئەمڕۆ ٢٣ حوزەیران ماڵپەری ئاژانسی عێراقی لێدوانێكى حسێن هنداوی راوێژکاری مسته‌فا کازمی سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردنى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ،  "یاسای هەڵبژاردنەکان به‌ نموونەیی نازانین، زانیاریشمان نییە لەسەر ئەوەی هەڕەشەی کوشتن لە کامە کاندید کراوە" پێشتر لە چەند راپۆرتێکدا ئەوە ئاشکرا بوو، هەندێک لە کاندیده‌كان بریاری کشانەوەیان داوه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتیان له‌سه‌ره‌.

هنداوی دەڵێت" کشانەوەی چەند کەسێک بەهۆی بارودۆخی ئەمنی مانای ئەوە نییە هەڵبژاردن دوا بخرێت".

بڕیارە لە ١٠ مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بکرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین