ئەمڕۆ حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى پڕۆسەى چاکسازیى، حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبنەوە، سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى حکوومەتى هەرێمش دەڵێت، لەلایەن لیژنەى دەستپاکى پەرلەمانى کوردستانەوە میواندارى کراوین بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى ئەو لیژنەیە لە بارەى هەنگاوەکانى چاکسازیى.

ئەمڕۆ دووشەممە (21)ى حوزەیرانى (2021)، حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ عەبدولحەکیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتى لیژنەی دەستپاکیی، سەردانى پەرلەمانى کوردستان دەکەین بۆ وەڵامدانەوە چەندین پرسیاری لیژنەکە دەربارەى هەنگاوەکانى چاکسازیی.

سەرۆکى دەستەى دەستپاکیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هۆکارى سەردانیکردنى پەرلەمان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەكانی یاسای چاكسازی دەكەین، لیژنەكەی پەرلەمانی کوردستانیش ژمارەیەك تێبینی و پرسیاریان ھەیە لەسەر بەربەستەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین