بههۆى ههڕهشهى كوشتن مافیاكهى توركیا ڤیدیۆكانى راگرت
نوچهنێت
ئەمرۆ یەكشەممە (٢٠)ى حوزەیرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە، ئیمرە ئۆلۆ یەكێك لە كهسه نزیكەكانى سیدات پەكەر رایگەیاندووه، "دەوڵەتى ئیمارات داواى لە سیدات پەكەر كردووە بڵاوكردنەوەى ڤیدیۆكانى رابگرێت، بەهۆى هەبوونى مەترسى كوشتنى".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆلۆ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە،" لە هەفتەى داهاتوو سیدات پەكەر ئیمارات جێدەهێڵێت و لە وڵاتێكى تر دەست بە بڵاوكردنەوەى ڤیدیۆكانى دهكاتهوه".
سەبارەت بەو وڵاتەى تر كه سیدات رووى تێدەكات، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە، ئەمجارە سیدات پەكەر روو لە كام وڵات دەكات.
بەر لە كۆبوونەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدن سیدات پەكەر هەڕەشەى بڵاوكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان توركیا و بەرەى نوسڕەى دەكرد، بەڵام دواتر لە لاپەڕەى خۆى بڵاویكردەوە، "تا دواى كۆبوونەوەى ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدن ڤیدیۆكانى رادەگرێت". راگرتنى ڤیدیۆكان بۆ ئەوە بوو، گوایه ئەو دژى توركیا نییە، بەڵكو دژى چەند كەسێكە لە حكومەتى ئێستاى توركیا.
لە دوو مانگى رابردوو سیدات پەكەر نۆ ڤیدیۆى دژى دەسەڵاتدارانى حكومەتى توركیا بڵاوكردەوە، ئەوەش دەنگدانەوەیەكى زۆرى بەدواى خۆى داهێنا، بەشێك لە ڤیدیۆكان ئاشكراكردنى چەند تاوانێكى دەسەڵاتدارانى حكومەتى توركیا بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment