وەزیرى دارایى و ئابووریى حکوومەتى هەرێم: مووچە لە کاتى خۆیدا دابەش دەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان ئاشکراى دەکات، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ وەزیرى دارایى ڕاگەیاندووە، ئەم مانگە مووچەى فەرمانبەران دواناکەوێت و (25)ى مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (14)ى حوزەیرانى (2021)، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان، لە وەڵامى پرسیارێکى پەرلەمانتاران سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیاندووە، (25)ى ھەموو مانگێك مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشدەكرێت.

دەربارەى ئەگەر کۆڕانکاریکردن کاتى دابەشکردنى مووچە وەک مانگى پێشوو، بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی راگەیاندوون تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنى مووچە لە (25) مانگ وەك خۆیەتی و ھیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.

ئاوات شێخ جەناب، لە کۆبوونەوەکەدا باسى لەوەشکردووە،  پێداچوونەوە بە لیستی مووچەى پلە باڵاکان دا کراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین