ئەردۆغان و ماكرۆن كۆبوونەوەیه‌كى داخراویان كرد هەواڵ

نوچه‌نێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا و ئیمانوێل ماكرۆنى سەرۆكى فەڕەنسا لە پەراوێزى لووتكەى ناتۆ لە برۆكسلى پایتەختى بەلجیكا بۆ ماوەى 50 خوله‌ك كۆبوونەوەكى داخراویان ئەنجامدا، بۆ تاوتوێكردنى پەیوەندى نێوان فەرەنسا و توركیا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە (١٤)ى حوزەیرانى (٢٠٢١) كه‌ناڵى فه‌رمى توركیا بڵاویكردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا و ئیمانوێل ماكرۆنى سەرۆكى فەرەنسا ئه‌مڕۆ كۆبوونەوە.

سەبارەت بە ناوەڕۆكى كۆبوونەوە كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێ، "كۆبوونەوەكە داخراو بوو، ماوەى (٥٠) خوله‌كى خایاندووه‌ لە بارەگاى هاوپەیمانى ناتۆ لە برۆكسل به‌ڕێوه‌چووه‌".

دواى ململانێكانى ساڵى رابردووى ئەردۆغان و ماكرۆن، ئەوە یەكەم جارە هەردوو سەرۆك رووبەڕوو كۆده‌بنەوە.

ئەمرۆ دووشەممە به‌ رێوشوێنێكى تووندى ئەمنى و بە بەشدارى (٣٠) دەوڵەت سەركردەى وڵاتانى ئه‌ندام له‌ ناتۆ دەست بە كۆبوونەوە دەكەن، نه‌خشه‌ڕێگه‌ى ناتۆ بۆ 10 ساڵى داهاتوو تاوتوێى ده‌كه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین