گه‌شتیارانى به‌فر گله‌یى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن
سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت
گه‌شتیارانى چیاى گاره گله‌یى له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى دهۆكیش ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه پێشتر ناوچه‌كه گه‌شتیاریى نه‌بووه".
به‌گوێره‌ى بهدواچوونێكى نوچه‌نێت ده‌ركه‌وتووه، گه‌شتیارانى چیاى گاره گله‌ییان له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى گه‌شتیاریى هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یش ئۆكتان هه‌ركى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و بازاڕكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى دهۆك روونكردنه‌وه ده‌دات.
ئوكتان هه‌ركى له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، "لە چیای گارە تاکو ئێستا هیچ خزمەتگوزاریەك پێویست بوونی نییە، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە بودجەیەکی پێویستی بۆ ئەو ناوچە گەشتیاریانە خەرج نەکردووە، ئەوەی جێگەی هەڵوەستهکردنە بەداخەوە لە ئێستادا هیچ جۆرە شوێنێکی گەشتیاریی لەو ناوچەیە بوونی نییە، لە کاتێکدا گەشتیارانی ناوخۆ و دەرەکی بەهۆی بەفربارینەوە روو لە ناوچەکە دەکەن و کردوویانەتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان".
له لێدوانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى دهۆك دووپاتى كرده‌وه، به‌فربارین وایكردووه ئه‌و ناوچه‌یه ببێته گه‌شتیارى و پێشتر خه‌ڵك به‌مشێوه‌یه رووى تێنه‌كردووه. بۆیه گوتى، "بەرێوبەرایەتی گەشتوگوزار بڕیاری داوە لە ئەمساڵدا واتە ٢٠٢١ دەست بکرێت بە جێبەجێکردن و دروستکردنی کافتریا و خواردنگە و چاکردنی رێگاوبان و شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران و دروستکردنی تەلەفریک بۆ گەشتیاران"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment