په‌رله‌مانتارێك:كردنى سۆران و زاخۆ به‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ به‌ مه‌به‌ستى سیاسى‌ نییه‌ کوردستانی

 

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو قه‌زاى سۆران و زاخۆ بكرێنه‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ، بڕیارده‌ر‌ى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانیش ده‌ڵى، "بڕیاره‌كه‌ بۆ به‌رژوه‌ندى هاووڵاتیانه‌ و هیچ ئامانجێكى سیاسى له‌ پشته‌وه‌ نییه‌".

حیکمەت محەمەد ئەبوزید، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنی خۆجێیەکان بە نوچەنێتی گووت، "بڕیار دراوە هەردوو قەزای سۆران وزاخۆ بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ، ئەمەش بۆ پێویستی خەڵکە زۆر جێگەی تر هەن ببنە ئیدارەی سەربەخۆ، شوێنێکی وەك سۆران کە دانیشتوانێکی زۆری لێیە پێویستە ئیدارەی سەربەخۆی هەبێ، بەهۆی ئەوەی لە پارێزگا دوورە".

له‌ لێدوانه‌كه‌ى حیكمه‌ت محه‌مه‌د ئه‌بوزێد په‌رله‌مانتار ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ مه‌به‌ستێكى سیاسى له‌ پشت بڕیاره‌كه‌وه‌ بێت و گوتى، "ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسی نییە تەنیا لە سوود و قازانجی هاووڵاتییە و بۆ خزمەتکردنی خەڵکی قەزاکە، تا زیاتر خزمەتگوزاری و خزمەتی خەڵك بکەن".

له‌ كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى دووپاتى كرده‌وه‌، دیار نییه‌ كه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ ده‌خرێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین