نێچیرڤان بارزانى: سوپاسى پشتگیرى به‌ریتانیا له له‌گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ین
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یران نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ دۆمنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له هه‌ولێر، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا.
له‌سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌خێرهاتنى دۆمنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و شاندى یاوه‌رى كرد و خۆشحاڵى خۆى به‌وه ده‌ربڕى كه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
دواتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه كرد له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا باسى چه‌ندان بابه‌تى گرنگیان كردووه له‌وانه، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و شێوازه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، شه‌ڕى دژه تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش، هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواتر سوپاسى به‌ریتانیاى كرد كه هه‌میشه پاڵپشتى گه‌لى كوردستانى كردووه، به تایبه‌تى 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه به‌ریتانیا بوو وایكرد له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر بڕیارى 688 له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌واى ئارام و ناوچه‌ى نه‌فڕین بۆ هه‌رێمى كوردستان بدرێت.
دۆمنیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له كۆنگره رۆژناوانییه‌كه گوتى، "ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی نایابم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و بەریتانیا پابەند دەبێت لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئازادیی خەڵکی هەرێمی کوردستان‌مان کرد بە تایبەتی لە بواری میدیا و ئازادیی رادەربڕین."
دواتر باسى له‌وه كرد ئه‌وان وه‌ك حكومه‌تى به‌ریتانیا چاوه‌ڕێى بینینى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment