باوکی رۆحیی حزبوڵای لوبنان کێ بوو؟
نوچهنێت
رۆژی سێشهممه ههشتى حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، عەلەی ئەکبەر نەجەفی لە ١٠ ساڵی رابردوودا لە شاری نەجەفی عێراق و دوور لە میدیاکان ژیانی دەکرد، واتە ئەو شوێنەی کە لە تەمەنی گەنجێتیدا لەگەڵ هەندێ لە قوتابیانی ئایەتوڵا خومەینی ماوەیەک لەوێ مابوویەوە. موحتەشەمی پوور سەرەتا قوتابی مستەفا خومەینی کوڕی ئایەتوڵا خومەینی و پاشان قوتابی خودی خومەینی بوو. هەروەها ئەو کاتەی خومەینی دوورخرابووەوە بۆ پاریس، لەگەڵی بوو.
ئەو پیاوە ئایینییە دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران، ئەندامی بەرەی ناسراو بە چەپی ئیسلامیی بوو. هەروەها نوێنەری خومەینی لە رێکخراوی دەنگ و ڕەنگی ئەو وڵاتە و ئەندامی ئەنجومەنی سەرپەرشتی ئەو رێکخراوەیە بوو. ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٥ باڵیوزی ئێران لە سووریا بوو. لەو سەردەمەدا چەندین گرووپ و لەوانە حزبوڵای لوبنان دامەزران و پشتیوانیکردن لە گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکان یەکێک بوو لە تایبەتەمەندییەکانی موحتەشەمی پوور کە تا کۆتایی ژیانی بەردەوام بوو.
موحتهشهمى بوو حزبوڵاى لبنانى دامهزراند
لە ساڵی ١٩٨٣ بۆمبێکیان لە شوێنی مانەوەی لە دیمەشق دانابوو، سەرەڕای ئەوەی چاو و گوێی بە جدی بریندار بوون و دەستی راستی پچرا، بەڵام گیانی رزگار بوو. ئێران ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی ئەو کردەوە تۆمەتبار کرد.
موحتەشەمی پوور ساڵی ١٩٨٥دا گەڕایەوە بۆ ئێران و لە کابینەی میرحسەین موسەوی بووە وەزیری ناوخۆ. پێش ئەو عەلی ئەکبەر ناتق نووری وەزیر بوو. موحتەشەمی پوور یەکێک لەو کەسانە بوو کە دژایەتی "بزاڤی ئازادی" دەکرد و لە کۆتاییدا نامە توندەکەی خومەینی لە دژی ئەو بزاڤە کە بووە هۆی قەدەغەبوونی چالاکییەکانی، وەک وەڵامێکی ئەرێنی بوو بۆ داواکارییەکانی موحتەشەمی پوور. "بزاڤی ئازادی" [نهضت ازادی] تا ئێستاش لەو بڕوایەدان خومەینی خۆی ئەو نامەیە نەنووسیبوو کە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە وەک بەڵگەیەک بۆ قەدەغەکردنی چالاکییەکانی ئەو بزاڤە بەکاردەهێنرا.
هەروەها کوژرانی گوماناوی کازم سامی، دەروونناس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی "بزووتنەوەی گەلی ئێران (جاما)"، لە کاتێکدا بوو کە موحتەشەمی پوور وەزیری ناوخۆ بوو. موحتەشەمی پوور رایگەیاند مەحموود جەلیلیان بکوژە. موحتەشەمی پوور گوتی لەو کاتەدا کە کازم سامی سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور بوو، جەلیلیانی لەو رێکخراوە دەر کردبوو، بۆیە جەلیلیان هەوڵی کوشتنی دا. هەروەها لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی بکوژەکەی کازم سامی خۆی کوشتووە.
یەکێک لە هەوڵەکانی موحتەشەمی پوور لەو کاتەدا کە وەزیری ناوخۆی ئێران بوو دژایەتی لەگەڵ دانانی محەمەد جەواد زەریف وەک نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و دوای ئەو دژایەتییە زەریف لەو پۆستەدا دانەنرا. موحتەشەمی پوور هەم لە نوێژی هەینی و هەم لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا لە دژی محەمەد جەواد زەریف قسەی کرد.
پەراوێزخستن لە سەردەمی هاشمی رەفسەنجانیدا
ئایەتۆڵا خومەینی بەردەوام پشتیوانی لە موحتەشەمی دەکرد و وەک یەکێک لە "هاوڕێیانی کۆنی" خۆی و "کەسێکی ئیماندار، بهئهمهك و خەباتکار" و خاوەن "وشیاری سیاسیی" وەسفی کردبوو. بەڵام دوای مردنی خومەینی، موحتەشەمی پووریش وەک چەندین کەسایەتی تری بەرەی چەپی ئیسلامیی کەوتە پەراوێز.
سەرەڕای ئەوەی ١٠٠ نوێنەری پەرلەمانی سێیەم داوایان کرد هاشمی رەفسەنجانی موحتەشەمی پوور وەک وەزیری ناوخۆ دابنێت، بەڵام هاشمی گوێی بەو داواکاریانە نەدا و عەبدوڵا نوری وەک وەزیری ناوخۆ ناساند.
موحتەشەمی پوور لە کانوونی دووەمی١٩٩٠دا بووە ئهندامى پەرلەمان، بەڵام لێدوانەکانی لەگەڵ سادق خەڵخاڵی دەربارەی پشتیوانی لە سەدام لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق، یەکێک لەو بابەتانە بوو کە بەرەی راست بۆ رەخنەگرتن لە بەرەی چەپ کەڵکی لێ وەردەگرت. چیرۆکەکە ئەوە بوو کە موحتەشەمی پوور داوای کردبوو ئەگەر ئەمریکا هێرشی کردە سەر سەدام، پێویستە ئێران پشتیوانی لە سەدام بکات و گوتبووی، " موسڵمانانی جیهان بە قەبووڵکردنی ئێران وەک رابەری ئیسلام چاوەڕوانن ئەو وڵاتە ئاڵاهەڵگری جیهان و خەبات لە دژی ئەمریکا بێت. ڕووداو و قەیرانەکانی ئەم دواییە وەبیرهێنەری شەڕی خالد بن وەلید لە بەرانبەر ئەکتەرە بەهێزەکانی ساڵانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلامە. وەلید کە ماوەیەکی زۆر لە بەرەی کوفردا، شمشێری لە دژی پێغەمبەر و موسڵمانان کێشا، لە کۆتاییدا بووە فەرماندەیەکی سەرکەوتووی گەورە لە بەرەی مدوسڵمانان".
له 10 ساڵى كۆتایى تهمهنى له نهجهف به بێدهنگى ژیا
موحتەشەمی پوور دوای پەرلەمان پۆستێکی بەرچاوی نەبوو و گۆڤاری "بەیان"ی بڵاو دەکردەوە. ناوەڕۆکی باسەکانی ئەو گۆڤارە دژی سیاسەتەکانی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی بوو. موحتەشەمی پوور هەروەها لەو کۆبوونەوانەدا کە دەستە و گرووپە جیاوازەکانی سەر بە بەرەی ریفۆرمخوازەکانی ئێران بەڕێوەیان دەبردن، بەشداری دەکرد و لێدوانی دەدا.
دوای سەرکەوتنی محەمەد خاتەمی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، بووە راوێژکاریی خاتەمی و لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمان بووە نوێنەری تاران. لە پەرلەماندا بووە سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی چەپ کە هەموو نوێنەرانی ریفۆرمخواز ئەندامی بوون.
موحتەشەمی پوور هەروەها نووسینگەی پشتیوانیکردن لە راپەڕینی فەلەستینی لە پەرلەمان دامەزراند و تا ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی ئەو نووسینگەیە بوو و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی هەندێ لە نوێنەرانی پەرلەمان و لەوانە حەمید لاەسایی راوێژكاری عەلی لاریجانی لەگەڵ رابەری کۆماری ئیسلامیی لەو پۆستەی وەلا نرا.
هەر لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتی ریفۆرمخوازاندا موحتەشەمی پوور رۆژنامەی "بەیان"ی دەر دەکرد. ئەو رۆژنامە ماوەیەک دوای ئەوەی کە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامەکانی ئێران لە لایەن حکومەتەوە داخران، هەر بڵاو دەبووەوە بەڵام ئەویش دەرئەنجام قەدەغە کرا.
دوای ئەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆتایی هات، موحتەشەمی پوور لە ناوەندێکی ئایینی بە ناوی "دارالزهرا" کۆبوونەوەی بەڕێوە دەبرد.
لە تەمەنی ٨٤ ساڵەییدا سەرۆکی بنکەی هەڵبژاردنەکانی مەهدی کەڕووبی بوو بەڵام ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکایەتی "لێژنەی پاراستنی دەنگەکان" لە بنکەی میر حسێن موسەوی لە ئەستۆ گرت. موحتەشەمی پوور وەک سەرۆکی ئەو لیژنەیە چەندین لێدوانی سەبارەت بە ساختەکاریی و دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دا و هەروەها ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری تۆمەتبار کرد بەوەی کە "ئەندازیاریی دەنگەکان"ی کردووە.
ساڵی ٢٠١٠ هەواڵێک دەربارەی کۆچی موحتەشەمی پوور بۆ نەجەف و بێدەنگی ئەو سیاسەتوانە بڵاو بووەوە. ئەو هەواڵێکی راست بوو و موحتەشەمی ١٠ ساڵی کۆتایی تەمەنی خۆی لە نەجەف لە بێدەنگیدا ژیا. دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا لە نەجەفەوە بۆ کرماشان و دواتر بۆ تاران گوازرایەوە و رۆژی حەوتی حوزەیران گیانی لە دەست دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment