پوتین و بایدن باس له پێنج دۆسیه دهكهن
نوچهنێت
تەوەری هەرە گرنگ، بابەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانە کە لە رووسیاوە ئاراستەی ئەمریکا دەکرێن، کە دەوترێ بەهۆیانەوە دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردووە، هەروەها زیانی لە چەندین دامەزراوەی خزمەتگوزاریی ئەمریکا داوە. رووسیا ئەمە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "لە راستیدا ئەمریکا هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ئێمە و داوا دەکات رێککەوتننامەیەکی جیهانی بکرێت بۆ رێگهگرتن لە هێرشی ئەلیکترۆنی.
هەروەها بابەتی دەستێوەردانەکان لە کاروباری ناوخۆیی رووسیا، کە ئەمریکا رەتیدەکاتەوە، بەڵام رووسیا دەڵێت ئهمریکا پارە دەداتە چەندین رێکخراو و میدیا و لایەنی ئۆپۆزسیۆن کە هەموویان دژی حکومەتی رووسیان.
تەوەرێکی دیکەی گرنگ بابەتی مافەکانی مرۆڤە، وەکو جۆ بایدین وتی بە رووسیا رادهگهینێ کە ئەمریکا دەستەوسان نابێت لە ئاست پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رووسیاوە، بەڵام رووسیا لای خۆیەوە ئەمە رەتدەکاتەوە و بە دەستێوەردان و خۆسەپێنیی ئەمریکا دەبینێت.
تەورێکی دیکە بابەتی ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا ئەلێکسی ناڤالنی دەبێت ک مانگی ئاب ئەنجامدراوە، رووسیاش لای خۆیەوە باسی رادەی رێزگرتنی ئەو بەرهەڵستکارانەی ناو ئەمریکا دەکات کە پاشئەوەی هەڵیانکوتایە سەر کۆشکی سپی دەستگیرکران. هەروەها باس لە پرۆسەی سانسۆرکردن دەکات لە هۆڵیود و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
تەوەرێکی دیکەی گرنگ بابەتی هاوسەنگیی ستراتیجی دەکرێت، بە تایبەت پرۆسە سەربازییەکن لە سووریا و ئۆکرانیا و جەمسەری باکوور، هەروەها کێبڕکێی پەرەپێدانی چەک، بە تایبەت کە لە ساڵی ٢٠١٨ وە پوتین باسی ئەوە دەکات مووشەکی ئەوتۆیان دروستکردووە کە لە شەپۆلەکانی دەنگ خێراترن و سیستمی رادار و بەرگریی ئێستای جیهان ناتوانێت ببێتە بەربەست لە بەردەمیان.
هەروەها ئەمریکا مەترسیی بڵاوەپێکردنی 100 هەزار سەربازی رووسی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا زەقدەکاتەوە، کە مەترسی هەیە لە هەر ساتێکدا پەلاماری ئۆکرانیا بدەن و داگیری بکەن، لای خۆیەوە رووسیا دەڵێت مانۆڕی سەربازیی ناتۆ و بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان لە ئەوروپای رۆژهەڵاتدا گەورەترین هەڕەشەی هەرێمایەتین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment