ئيدارەى بايدن گرنگى بە چارەسەكردنى كێشەى سووريا نادات
جيمس جيفەرى، بەرپرسى پڕۆگرامەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە (ناوەندى ويڵسۆن) و نێردەى تايبەتى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژ بە رێكخراوى تيرۆرستانى داعش بابەتێكى لە گۆڤارى (فۆڕين ئەفريز) ئەمريكى بڵاوكردۆتەوە، باس لە ململانێكانى سووريا و مەترسیيە بەردەوامەكانى بۆ سەر ئاييندەى ناوچەكە و وڵاتانى بيانى دەكات، داواش لە وڵاتەكەى دەكات رۆڵى زياتر ببێنێت بۆ كۆتايىهێنان بەو شەڕەى ماوەى (10) ساڵە خەڵكى تێدا دەكوژرێت.
جۆ بايدنى سەرۆكى ئەمريكا و تيمەكەى فۆكەسيان لەسەر دۆسيەى ئەتۆمى ئێرانە، بەڵام تا ئێستا سووريا كە لەناو دڵى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە خەڵكى تێدا دەكوژرێت، كەچى ئيدارەى ئێستاى واشنتن هيچ هەنگاوێكى جياوازترى لە ئيدارەكانى پێشخۆى بۆ چارەسەكردنى كێشەكانى ئەو وڵاتە نەناوە، چونكە بڕياريان داوە ئەو ململانێيانەى ديمەشق پشتگوێ بخەن، دۆخى ئێستا زۆر خراپە پێويستە دەرفەتێكى نوێ بۆ چارەسەركردنى بدۆزرێتەوە، بۆيە دەبێت ئەمريكا هەموو هەوڵە ديپلۆماسيەكانى بخاتە گەڕ تاكو چارەسەرى كێشەكان بكات.
كێشە بەردەوامەكانى ململانێى سووريا
هێشتنەوەى كێشەكانى سووريا لە پەراوێز مەترسييەكى گەورەيە، ئەوەش دەرخەرى ئەوەيە ئەمريكا لەو ململانێيە شكستێكى گەورەى هێناوە، بەمەش ئەسەد پەيام بۆ هەموو ستەمكارەكانى جيهان دەنێرێت، كە كۆمەڵكوژى تاكتيكێكە بۆ پارێزگاريكردن لە مانەوە لەسەر دەسەڵات دەكرێت پەيڕەو بكرێت.
لەلايەكى تريشەوە ئەو پشتگوێخستنەى ئەمريكا يارمەتيدەرە بۆ بەهێزبوونى هەژموونى رووسيا و ئێران لەو ناوچەيە، بەدەر لەوەش داعش جارێكى تر دەبێتەوە هەڕەشەر بۆ سەر جيهان، ئێرانيش مووشەكە گەورەكانى لەو وڵاتە جێگير كردووە، ئەگەريشى هەيە ئيسرائيل بكەنە ئامانج.
مەترسيەكى ترى هێشتنەوەى دۆخى سووريا بەو جۆرەى ئێستا زيادبوونى شەپۆلى پەنابەرانى ئەو وڵاتەيە، كە بۆتە مەترسى بۆ سەر سەقامگيرى وڵاتانى دراوسێى سووريا و ئەوروپا.
لەسەر ئاستى ناوخۆى ديمەشقيش ئەو شەڕە زيانى زۆر گەورەى لە خەڵكى ئەو وڵاتە داوە، نيوەى خەڵكەکەى شوێنى خۆيان جێهێشتووە و تووشى هەژارى بوونە، هێشتنەوەى ئەو دۆخە بەو شێوەيە لە ساڵانى داهاتوو دەبێتە هەڕەشەيەكى گەورە لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.
شەڕى سووريا وايكرد سوپاى ئەمريكا و ئيسرائيل و توركيا بچنە ناو خاكى ئەو وڵاتە، ئێستاش ئەوە بووە بە مەترسيەكى جددى، لە تەمووزى (2017) حكومەتى ئەسەد لە باشوورى رۆژئاوا ئاگربەستەكەى پۆتين و دۆناڵد ترامپ پێشێل كرد، لەلايەكى تريشەوە گرووپەكانى نزيك لە ئێران لە مانگى تشرينى يەكەمى ئەمساڵ هێرشيان كردە سەر بنكەى تەنەفى هێزەكانى ئەمريكا لە باشوورى سووريا، بەڵام واشنتن هيچ وەڵامێكيان نەدايەوە شايستەى باسكردن بێت، هەر ئەوەشە بۆتە هاندەر ئێران لەو ناوچەكانى ژێر پارێزگارى هێزەكانى ئەمريكا و توركيا زياتر بڵاویێتەوە.
بەرپرسانى باڵاى ئيدارەى بايدن چەندين جار گوتوويانە، "نامانەوێت هەوڵى گەورە بۆ چارەسەرى كێشەى سووريا بدەين"، بەڵام لەگەڵ ئەو گۆڕانكارييەى ئێستا و دەركەوتنى ئەگەرى چارەسەرەكان پێويستە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕيارەى پێشووو بكەنەوە، راستە گرنگيدانى ئەمريكا بە دانووستاندنەكانى دۆسيەى ئەتۆمى ئێران گرنگە، بەڵام دەبێت لە ناوچەكە چاويان لەسەر هەڵسوكەوتەكانى تارانيش بێت، مادام ئەوەى ئيدارەى بايدن ديدێكى رونترى لەسەر گفتوگۆكاكان هەيە، پێويستە زۆر بە جددى بير لە كێشەى سوورياش بكاتەوە، پشتگوێ نەخستنى ململانێكانى سووريا و سوودەكانى گەيشتن بە رێككەوتن بەرژەوەندى زياترى تێدايە، دەبێتە قۆستنەوەى دەرفەتەكان.
با رێككەوتنێك واژۆ بكەين
پێويستە لەسەر ئەمريكا سەركردايەتى هەر هەوڵێكى تازەى ديپلۆماسى بكات بۆ چارەسەرى ململانێیەکانى سووريا، چونكە هەر رێككەوتنێك بكرێت دەبێ هەماهەنگ بێت لەگەڵ رۆڵى نەتەوەيەكگرتووەكان، واشنتن تەنيا وڵاتە دەتوانێت هەماهەنگى لەگەڵ پێكهاتەكانى دژ بە ئەسەد بكات، تەنيا لايەنيش بۆ واشنتن لەو دانوستاندنە گرنگبێت ڕووسيايە، ئەو وڵاتانەى كە لە (2011)وە هەوڵدەدەن پەيوەندیى راستەوخۆ لەگەڵ ديمەشق بكەن، هەوڵەكانيان بێ ئەنجام بوو.
سەبارەت بە هەژموونى ئێران لە وڵاتانى ناوچەكە، تاران وا ڕاهاتووە گفتوگۆ لەسەر دەستوەردانەكانى لە وڵاتانى دراوسێى لەو ناوچەيە ڕەت بكاتەوە.
ڕاستە مۆسكۆ دەسەڵاتى تەواوى بەسەر حكومەتى سووريا نييە، بەڵام پێويستە ململانێى هەژموونى ئێران لەو ناوچەيە بكات، چونكە ئەو تاكە هاوبەشى گەورەى هاوپەيمانى سوورى ــ ئێرانييە.
بەراورد بە ديمەشق و تاران، مۆسكۆ تموحى سنووردارى لەو ناوچەيە هەيە، ئەوەش وايكردووە ويستى زياترى هەبێت بۆ گەيشتن بە چارەسەرى ئەو ململانێيانە، بۆيە پێويستە لەسەر ئيدارەى بايدن هەنگاو بە هەنگاو ئاڵۆزييەكان لەگەڵ هەردوولا كەم بكاتەوە، ئەگەرى هەيە ئەوەش هاوشێوەى ئەو سراتيژيەتە بێت كە هەردوو ئيدارەى پێشووى ئەمريكا گرتيانەبەر، بەڵام ئەوەندە هەيە ئەو بابەتانەى كە دەبنە كارى لە پێشينەى ئيدارەى ئێستاى ئەمريكا پێويستى بە وردەكارى ئيدارەكە و هاوبەشەكانى هەيە.
ئەگەرى ئەوەش هەيە سازشە سياسيەكانى ديمەشق ببێتە كارى لە پێيشينە، بەتايبەت گەڕانەوەى پەنابەران بۆ وڵاتەكەيان، هەروەها رێگە خۆشكردن بۆ دووبارە گەڕانەوەى ئەو وڵاتە بۆ ژێرچاوێرى نێودەوڵەتى، پاشان رێكخستنەوەى دۆخى هێزەكانى ئۆپۆزسيۆن و هەسەدە، لەگەڵ ئەوەش پاراستنى ئاسايشى سنوورەكانى باشوورى توركيا و بردنەدەرەوەى يەكجارەكى چەكە گەورەكانى ئێران يەكێكى ترە لە داواكارييە سەرەكييەكان، بەتايبەت مووشەکە دوورهاوێژەكان و كشانەوەى تەواوى هێزەكانى تاران خاڵى لە پێشينەيە، بەڵام ئێران ئەو داوايە ڕەتدەكاتەوە.
لەبەرانبەردا پێويستە ڕووسيا فشار بكات بۆ كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا و توركيا و ئيسرائيل لە سووريا بكات، چاوەڕوان دەكرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەى داعش لە سووريا مۆسكۆ داواى هەماهەنگى لە ئەمريكا بكات، چونكە ئەسەد تواناى شكستپێهێنانى داعشى نييە، لەگەڵ ئەوەشدا سزاكانى سەر ديمەشق سووك بكات و رێگە خۆش بكات بۆ گەڕانەوەى ئاوارەكان لە توركيا و لوبنان و ئوردن بۆ شارەكانى خۆيان، رووسيا بەشێوەيەكى ناواقيعى بۆ ئەوە هيواخوازە، چونكە ئەو هەنگاوانە دەبنە هۆى زيادبوونى وەبەرهێنانى بيانى لە سووريا، ئەوەش پێچەوانەى خواستى مۆسكۆيە كە هەوڵدەدات پاڵپشتى ئابوورى داڕوخاوى سووريا بكات، بۆ ئەوەى لە داهاتوو خۆى سووريا ئاوەدان بكاتەوە.
لە هەمانكات پێويستە ئەنجومەنى ئاسايش بڕيارێكى گونجاو بدات، كە رێككەوتنێكى فەرمى تێدا واژۆ بكرێت، هەموو چاودێرييەكان بسەپێنێت و بەدواداچوون بۆ پابەندى لايەنەكان بكات، لە ئەنجامى ئەوەش سووريا دەبێتەوە وڵاتێكى ئاسايى دەتوانێت لە كۆمكارى وڵاتانى عەرەبى ببێتەوە ئەندام.
چارەسەر لە مۆسكۆيە
لەوانەيە مۆسكۆ ئامادەيى زياترى تێدا بێت، بەو ئەندازەى كە ئيدارەى بايدن لەسەر ئەو شێوازە رێككەوتووە، بەگەڕانەوە بۆ رابردوو ئاماژە بەو دەكات ئەمريكا بە هاوكارى لەگەڵ هاوبەشەكانى دەتوانێت فشار بخاتە سەر ڕووسيا و كاريگەرى لەسەر حيساباتى ستراتيژى ئەو وڵاتە لە سووريا دابنێت.
بۆ بەهێزبوونى هەوڵەكانى نەتەوەيەكگرتووەكان ئيدارەى ئۆباما و ترامپ لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپى و عەرەبى حكومەتى ئەسەديان خستە ژێر فشارى ئابوورى و ديپلۆماسى، بەڵام ئيدارەى ترامپ لەكۆتايى ماوەى خۆى فشارە ئابوورى و ديپلۆماسييەكانى لەسەر ديمەشق زياتر كرد، چەند هێرشێكى ئاسمانى كردە سەر ئەو وڵاتە، كە بووە ڕاگرتنى هێرشە كيمياويیەكانى ئەسەد بۆ سەر هاووڵاتيانى سڤيل، هەروەها هێزەكانى خۆى لە باكوور و باشوورى رۆژهەڵاتى سووريا هێشتەوە و پاڵپشتى هێرشەكانى ئيسرائيل و توركياى بۆ سەر ئەو وڵاتە كرد، لە سەرەتاى ساڵى (2018) ئەو هەنگاوانەى واشنتن بووە هۆى دروست بوونى ئەو دۆخە چەقبەستووەى ئێستا.
يەكێك لە هەوڵەكانى تر ئيدارەى ترامپ هانى رووسياى دا چارەسەرێكى مامناوەند بگرێتەبەر لەسەر بنەماى كۆتاييهێنان بە فشارى نێودەوڵەتى لەسەر سزا تايبەتەكان، لەبەرانبەردا ئەسەد سازش لەسەر پرسە جيۆستراتيژييەكان بكات.
ئەو پێشنيازە پۆتينى هاندا لە مانگى ئايارى (2019) گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسانە مايك پۆمپيۆى وەزيرى دەرەوەى ئەوكاتەى ئەمريكا بانگهێشتى شارى سۆچى بكات، بەڵام لەو كاتە پۆتين ئەو رێككەوتنەى هەڵنەبژارد، هۆكارەكەشى ئەوە بوو لەو بڕوايە دابوو سەركەوتنى سەربازى بەتەنيا ئامانجە سەرەكييەكانى لە سووريا بەدى ناهێنێت، چونكە هيواخوازە لە داهاتوو بەهۆى ئەو هەڵوێستانە ببێتە كاراكتەرێكى سەرەكى ئەو ناوچەيەش، هەر ئەوەش بوو هانيدا بەردەوام بێت لە هەوڵەكانى لەگەڵ ئيدارەى ترامپ بۆ كشانەوەى هێزەكانى لە سووريا، چونكە مۆسكۆ بەردەوام هەوڵى دابەشكردنى هاوپەيمانەكانى دژ بە ئەسەدى دەدا، بۆ نموونە فشارى دەخستە سەر توركيا و ئيسرائيل و هاوپەيمانەكانى بە جيا لەگەڵ ئەسەد رێككەون، لە لايەكى تريشەوە لەگەڵ وڵاتانى عەرەبى لەسەر خەت بوو بۆ ئەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ بەشار ئەسەد ئاسايى بكەنەوە.
ئاسۆكانى ئاشتى
ئەمرۆ ڕووسيا بۆ سەركەوتنى خێراى ئەسەد هيوا بڕا بوو، رەخنەى توندى ئاڕاستەى سووريا كرد، رەزامەندبوو لەسەر هەڵوێستى سەربازى توركيا و ئيسرائيل و كورد لە سووريا، بەمەش پارێزگارى لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەو وڵاتانە كرد، ڕاستە لێكنزيكبوونەوەى هەندێك وڵاتى عەرەبى لە سووريا مايەى نيگەرانى ئەمريكايە، بەڵام ئەوە نەبووە گەڕانەوەى ئەسەد بۆ وڵاتانى عەرەبى.
ئيدارەى بايدن رەزامەندى لەسەر بنەماى مانەوەى هێزەكانى ئەمريكا و سزاكانى سەر ديمەشق بوو، كە ستراتيژى ئيدارەكانى پێشوو بوو، لەگەڵ هەندێك پێداچوونەوە و هۆشداريدان بەو لايەنانەى رێككەوتنى ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانى توركيا و ئۆپۆزسيۆن و هێزە كوردييەكان پێشێل دەكەن، لە هەمانكاتيش پاڵپشتى هێرشە ئاسمانييەكانى ئيسرائيلى بۆ سەر ئێران كرد، بە ناڕاستەوخۆش بەردەوام بوو لە هاوكاریکردنى هێزەكانى هەسەدە دژ بە داعش و ديمەشق.
لە كاتى ئاسايكردنەوەى دۆخى سووريا بەرپرسيارێتى هەوڵە ديپلۆماسيەكان و كۆكردنەوەى زانيارييەكانيشى بۆ لێكۆڵينەوە لەگەڵ بەرپرسانى سووريا لە لايەن نەتەوەيەكگرتووەكان و دادگاى ئەوروپا خستە ئەستۆى ئەسەد.
لە سايەى ئەو دۆخە بژاردەكانى مۆسكۆ سنوردار بووە، چونكە دەزانێت ئەسەد لەو ململانێيە سەركەوتوو نەبووە، بۆ داهاتووش ئەو توانايەى نييە سەركەوتوو بێت، لە هەمانكاتيش گرووپەكانى لە لايەن توركيا و ئەمريكا پاڵپشتى دەكرێن لە (30%) خاكى سووريايان داگيركردووە، كە زۆربەى ئەو ناوچانە دەستيان بەسەر داگرتووە خاكى كشتوكاڵين، تا ئێستاش نيوەى دانيشتووانى ئەو وڵاتە پەنابەرن ترسيان هەيە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتى ئەسەد، هێزى ئاسمانى ئيسرائيليش رێگرى دەكات لە بڵاوبوونەوەى مووشەكەكانى ئێران لەو ناوچانە.
هەرچەندە مۆسكۆ بەرپرسيارێتى سنووردارى خستۆتە ئەستۆى خۆى، كە ئەوەش سادە نييە، چونكە ئەو لێكەوتانەش دەبێتە هۆى زياتر داڕووخانى ئابووریى ناسەقامگيرى ئەسەد و ناكۆكييەكانى ناوخۆيى و ئاڵۆزييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل و ئەمريكا و توركياش زياتر بووە، تەنانەت لە كۆتايى دەسەڵاتى ترامپ بەرپرسانى باڵاى ڕووسيا داوايان لە ئەمريكا كرد، كە دەكرێت كۆتايى بە ململانێى سووريا بهێنن، بەڵام ئيدارەى ئەوكاتەى ئەمريكا بەدەم داواكەيان نەهات
سەرەڕاى ئەوەش هاوپەيمانە ناوچەيەكانى ئەمريكا زياتر هەماهەنگن، رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان ئيسرائيل و وڵاتانى كەنداوى عەرەبيش قووڵتر كرايەوە، سەرۆكى توركيا ناكۆكييەكانى لەگەڵ هاوبەشەكانى ئەمريكا لەو ناوچەيە كەمتر كردەوە، ناكۆكى قەتەر و وڵاتانى ئەنجومەنى هاريكارى كەنداو كۆتاييان هات، ئەمريكاش هانى زياترى وڵاتانى ئەو ناوچەيەى دا بۆ ئەوەى رۆڵى زياتر لەو ململانێيانە ببين، ئەو هەوڵە شكستخواردووانەى بۆ گێرانەوەى سووريا رۆڵى ئەمريكاى لەو ناوچەيە لاوازكردەوە، ئەوەش پارێزگارى لەو دۆخە چەقبەستووەى ئێستا دەكات، كە ئێران و رووسياى لە سەركەوتوونى ستراتيژى بێبەش كرد.
هەر دەستپێشخەرييەكى گەورەى ديپلۆماسى بۆ چارەسەركردنى دۆخى سووريا تواناى ئيدارەى بايدن گەورەتر دەكات، هەنگاوى لەو جۆرەش مەترسى كەمترە لە رێگەدان بە ململانێكان و ئەو هەموو كارەساتە مرۆيى و ئەمنييەى بەسەر ئەو وڵاتە هاتووە، چونكە كۆتاييهێنان بە شەڕى سووريا واشنتن وەك هاوبەشێكى ئەمنى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهێز دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment