بێكهس قادر: دهبێت زهمینهسازى سیاسى بۆ دهستوور بكرێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمرۆ سێشەممە هەشتی حوزەیران، بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لەسەرنجی حزبەکەی کرد لە بارەی پرۆژی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
لە لێدوانێکی بۆ "نوچەنێت" سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد حزبەکەی لەگەڵ دوو لایەنی تری کوردستانی بە هاوبەشی سەرنجی خۆیان گەڵاڵە کردووە، بێکەس قادر گووتی، " سهرۆكایهتى پهرلهمان داوایان له هەموو هێز و لایەنە سیاسەکان کرد بوو، سهرنجى خۆیان بدهن. ئێمه سێ لایەنی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بەیەکەوە هەموو سەرنج و تێبینیەکانی خۆمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ پرسی دەستوور".
بێكهس قادر: پاڵپشتى له دهستوورێكى دیموكراسى دهكهین
سەبارەت بە سەرنج و تێبینیەکان بێکەس قادر ئاماژەی بەوە کرد ئەوان دووپات لەسەر رەخساندنی زەمینەیهك دەکەن بۆ دانانی دەستوور، بێکەس قادر گووتی، "سەرنج و تێبێنییەکانمان ئێمە پێمانوایە بۆ نووسینەوەی دەستوور دەبێت زەمینەسازییەک بکرێت لە رووی سیاسیەوە، تێگەشتنێکی سیاسی لەنێو کوتلەکانی پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکانیش رێکكەوتنێك هەبێت لەسەر لیژنەی دەستووری، چونکە دواجار هەرچی بکەیت دەستوور پێویستی بە لیژنەیەک هەیە کە ئامادەی دەکات".
بە بڕوای ئەم بەرپرسەی زەحمەتکێشانی کوردستان بوونی لیژنە و رێککەوتنی سیاسی مەرجی سەرەکیین بۆ دانانی دەستوور، ئەگەر لەم دوو خاڵەدا لایەنەکان سەرکەوتوو بوون ئەوان دەتوانن بە ئاسانی کێشەکانی ناو دەستوور چارەسەر بکەن بێكەس قادر گووتی، " ئەگەر قۆناغی یەکەم هەم لیژنە و هەم رێکكەوتنێکی سیاسی لە نێوان لایەنەکان هەبوو ئەو کات ئەو ناکۆکیانەی لەسەر ناوەڕۆکی دەستوورەکە هەیە بە ئاسانی دەتوانی مامەڵەی لەگەڵ بکەی، ئێمە پشگیری لە دەستوورێك دەکەین کە دەستوورێکی دیموکراسی بێت، دەستوورەك بێت رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەی و ئاینزاکانی کوردستان بێت، هەموویان هەست بکەن لەم وڵاتە دەستوور گوزەرشت لە مافەکانیان دەکات".
لە کۆتایی لێدوانەکشی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشانی کوردستان جارێكى تر دووپاتی لەسەر گرنگی پاراستنی مافی ئاین و ئاینزاکانی کوردستان کردووە لەسەر دەستووری هەرێمی کوردستان گووتی، "رەچاوی بابەتی ئایینەکان بکرێت و لە ئاین و ئاینزانەکان لە کوردستان چونکە کۆمەڵگای ئێمە کۆمەڵگایەکی فرەئایینى و فرەمەزهەبییە ئەوەی گرنگە دەستوورەکە دەستوورێکی دیموکراسی بێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment