توركیا داواى ئاساییكردنەوەى پەیوەندیەكانى لەگەڵ ئیسرائیل دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە حەوتى حوزەیرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە بەرپرسێكى توركیا كە نەیوەستووە ناوى ئاشكرا بكرێت، بە رۆژنامەى ئیسرائیل هیومى رایگەیاندووه، "دەمانەوێت پەیوەندیەكى باشمان لەگەڵ ئیسرائیل هەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەك پێش ئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا ئاماژەى بهوه كردووه توركیا خوازیارە پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل باش بێت"
لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "كێشەى ئێمە لەگەڵ سەركردایەتى ئێسرائیلە، هیوادارین دواى پێكهێنانى كابینەى تازەى حكومەتى ئێسرائیل، دەست بە ئاسایكردنەوەى پەیوەندییەكانمان بكەینەوە".
رۆژنامەكە ئاماژەى بەوەش كردووە مەولوود چاوشئۆغلۆ نامەیەكى بۆ هەر یەك لە یائیر لابید و نەفتالى بینیت بهرپرسانى ئیسرائیل ناردووە، لەو نامەیە پێى راگەیاندوون، "ئەگەر ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئێمە ئاسایى بكاتەوە پێویستە سیاسەتەكانى بگۆڕێت".
پێشتر رۆژنامەى "حوڕەیەتى" توركى بڵاویكردەوە، " ئەنقەڕە بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكانى لەگەڵ ئیسرائیل ئەو پێنج مەرجەى هەیە:
یەكەم: گەڕانەوەى پرۆسەى ئاشتى لەگەڵ ئیسرائیل.
دووەم راگرتنى دەستدرێژییەكانە بۆ سەر گەلى فەڵەستینى.
سێیەم: وەستاندنى ئەو هەنگاوانەى زیان بە چارەسەرى دوو دەوڵەتى دەگەینن.
چوارەم: راگرتنى زیانگەیاندن بە دۆخى ئێستاى مزگەوتى ئەقسا.
پێنجەم: راگرتنى دەستبەسەرداگرتنى خاكەكانى فەڵەستین.
لە دواى هێرشەكانى ئیسرائیل بۆ سەر كەرتى غەززە، بەرپرسانى باڵاى توركیا هێرشى توندیان كردە سەر ئیسرائیل، لە بەرانبەر لێدوانەكانى رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆشكى سپى وەڵامى ئەردۆغانى دایەوە لێدوانەكانى بەدژە سامى وەسفى كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment