کازمى بۆ سەرۆک بارزانى: هێرشەکەى پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە شەرمەزار دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر شەهیدکردنى (5) پێشمەرگە و بریندارکردنى چەندانى تر بەهۆى کەمینێکى پەکەکەوە، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیوەندییەکى پێدەگات.

درەنگانى شەوی ڕابردوو پێنجى حوزەیرانى (2021)، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ سەرۆک بارزانى، بەپێى هەواڵێکى بارەگاى بارزانى دەڵێت، " لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیان."

 

دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی: 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2021 سەرۆک مەسعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی وەزیرانی عێراق، هێرشی ئەمڕۆی چەکدارانی پەکەکەی بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەرمەزار کرد و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیان. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە پێناو پاراستنی سنوورەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە و رێگریکردن لە هەر دەستوەردانێک.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین