تورکیا جارێکى تر چیاى کورەژاریان بۆردوومانکرد کوردستانی

نوچەنێت:

فرۆکەکانى تورکیا، بەیانى ئەمڕۆ لە باشوورى کوردستان، هێزەکانى پەکەکەیان لە چیای کورەژاریان لە شێلادزێ، لە سنوورى قەزاى ئامێدى بۆردوومانکرد و تا ئێستاش زیانەکانى نەزانراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30)ى ئایارى (2021)، فرۆکە جەنگییەکانى تورکیا جارێکى دیکە، شاخی كوره‌ژاریان بۆردومانکرد کە دەکەوێتە نێوان ناحیەی دێرەلووک و شێلادزێ، ئەگەرى ئەوەى هەیە باخ و باخچەکانى هاووڵاتییانى ئەو سنوورە ئاگر بگرێ و زیانێکى زۆریان پێبکەوێ.

بە پێى هەواڵێکى رووداو، دوورى نێوان گوندەکانى ئەو دەڤەرە لە شوێنى بۆردومانەکە زۆر نزیکە و هەر کیلۆمەترێک دەبێ، ئەمەیش ترس و نیگەرانى لەلاى هاووڵاتییانى ئەو گوندانە دروستکردووە. 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا، چەندینجار زنارى کێستەیان بە چڕى بۆردوومانکردووە، هاوکات شەڕ و رووبەڕووبنەوەش لە نێوان گەریلاکانى پەکەکە و سوپاى تورکیا لەو ناوچەیە هەبووە، ئەمەیش وایکردووە دانیشتوانى بەشێک لە گوندەکانى دەورووبەرى ئەو زنارى کێستە گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین