ئەمڕۆ ئێوارە شاندێکى هەرێمى کوردستان دەگاتە بەغدا
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆى یەکشەممە (30)ى ئایارى (2021)، شاندێکى دیکەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، فارس عیسا، سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند، شاندەکەى هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەبێ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئامانج لە سەردانەکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یاسایی بودجەی 2021ی عێراق و دووپاتکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پابەندییەکان.
لە میانى سەردانییەکەیاندا بۆ بەغدا، شاندى هەرێمى کوردستان وا بڕیارە چاویان بکەوێت بە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسانى پەیوەندار بە شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment