ئێران؛ هەرێمى کوردستان تووشى قەیرانى کەمئاوى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق، گرتنەوەى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان لەلایەن وڵاتى ئێرانەوە هۆشدارى دەدات، بەڕێوەبەرى گشتیى بەنداوەکانى هەرێمى کوردستانیش ئەو کارەى ئێران بە پێشێلکردنى یاسا ناو دەبات.

لە دواى گرتنەوەى سەرچاوەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن ئێرانەوە، رووبارى سیروان و بەنداوى دەربەندیخان زیانێکى زۆرى بەرکەوتووە، مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقیش لە لێدوانێکدا بۆ رووداو دەڵێت، هەموو وڵاتانى ناوچەکە بەهۆى وشکەساڵییەوە کێشەی کەم ئاوییان هەیە، بۆیە دەبێت ئەو ئاوەى هەیە بەیەکسانی دابەشی بکرێ بەسەر وڵاتەکاندا، نەک ئەو وڵاتانەی خاوەنی سەرچاوەکانى ئاون بۆ خۆیانی گلبدەنەوە، ئێستا رێژەی کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان بووەتە سفر، ئەوەش مایەی قبووڵکردن نییە.

لە بەرامبەردا ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی پێیوایە، ناکرێ ئاو لە وڵاتانی دیکەی ببڕیت، ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەروەها ئەمە وا دەکات پلانەکانی حکومەتی هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەمئاوی سەرکەوتوو نەبێت.

وا بڕیارە لەم نزیکانە شاندێکى عێراق و هەرێمى کوردستان، سەردانى ئێران بکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەى گرتنەوەى سەرچاوەکانى ئاو لە ئێران، ئەو ئەو بڕیارە زیانى زۆرى بە هەرێمى کوردستان گەیاندووە، بە جۆرێک ئاستى ئاوى دەربەندیخان پازدە مەتر کەمى کردووە، رێژەی بەرهەمهێنانی کارەباش بەراورد بە ساڵی رابردوو(75%) کەمی کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین