پنتاگۆن: ڕووسیا کەشتییەکی سیخوڕی ناردووەتە نزیک کەناراوەکانی هاوای لە ئەمریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەی بەرگریی ئەمریکا "پنتاگۆن" ئاشکرایان کردووە کە ڕووسیا کەشتییەکی سیخوڕی ناردووەتە نزیک کەناراوەکانی هاوای لە ویلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمریکا.

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە کەشتییەکە ناوی (کارلیا)یە و درێژییەکەی ٣٠٠ پێیە، له‌ جۆری کەشتیی (فیشنیا)ی سیخوڕییە، سەبارەت به‌ شوێنەکەشی، ئەوە نزیکە لە کەناراوەکانی هاوای، بەڵام هێشتا دەکەوێتە دەرەوەی درێژایی ١٢ میلی سنوورە ئاوییەکانی ئەمریکا.

جۆن گایی، وتەبێژی گه‌ڵه‌كه‌شتى ئەتلەنتیکی ئەمریکی، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "گه‌له‌ كه‌شتى ئەتڵەنتیکی ئاگادارە لە هەڵسوکەوتەکانی پشیلە دەریاییە ڕووسییەکە لە سنوورە ئاوییە نێودەولەتییەکانی نزیک هاوای، تاوەکوو لەوێدا بشمینیتەوە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی".

چەند سەرچاوەیەک وتوویانە هەبوونی کەشتیی سیخوڕیی ڕووسی لەو شوێنەدا شتێکی نائاساییە، دوای هاتنیشی تاوەکو ئێستا هەستنەکراوە بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕەفتار بکات.

سه‌رچاوه‌: CNN
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین