هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: هیچ هێزێكى جه‌نگاوه‌رمان له‌ عێراق نه‌ماوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ هێزێكى شه‌ڕكه‌ڕیان له‌ عێراق نه‌ماوه‌، له‌و كاته‌یشدا هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر كاروانه‌ لۆجیستییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى زیاتر ده‌بێت.

شه‌وى رابردوو 26ى كانوونى یه‌كه‌م هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاندووه‌، هیچ هێزێكى جه‌نگاوه‌ریان "شه‌ڕكه‌ر" له‌ عێراق نه‌ماوه‌، كشانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ربازانه‌ له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌وه‌ ته‌واو بووه‌.

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، خێرا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌.

له‌و كاته‌یشدا میلیشیاكانى عێراق هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كاروانه‌ لۆجیستییه‌كانى هاوپه‌یمانان زیاد كردووه‌. رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاشكراى كردووه‌، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ سێ هێرشى جیا جیا له‌ ئه‌نبار و دیوانیه‌ و تاڕمیه‌ له‌ باكوورى به‌غدا بۆ سه‌ر كاروانه‌كانى هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراون، به‌ڵام زیانى گیانیان نه‌بووه‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین