رێککەوتنی (نوێ)ـی میسڕ و ئوردن بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی واژووکرا ئابووری جیهان
میسڕ و ئوردن بۆ بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی گازی سروشتی ڕێککەوتن

نوچەنێت

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی میسڕ “تارق مەلا” سەردانی ولاتی ئوردنی کرد و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری وزەی ئوردن" هالە زەواتی"،  ڕێککەوتنێکی هاوبەشییان لە بواری وزەدا واژوو کرد.

هەردوو وڵات هەماهەنگی و هاوبشی خۆیان بۆ پەرەپێدان لە پرۆژە ستراتیژیە گرنگەکانی ناوچەکە دووپاتکردە وئامادەی خۆیان بۆ تەواوبوونی پرۆژە گرنگەکان خستەڕوو.

وەزیرانی وزەی هەردوو وڵات، ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای گازی میسڕی و کۆمپانیای نیشتمانی ئوردنی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئەو دوو کۆمپانیاییە ڕێککەوتنی نیوان ئوردن و میسڕ بۆ هاوەردەکردنی گازی سروشتی واژووکرد، هەروەها لە رێککەوتنەکەدا پاشکۆی فراونکردنی شادەمارەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وڵاتی ئوردن کە لەلایان کۆمپانیای فەجر جێبەجێدەکرێت واژووکرا.

لەو بارەیەوە هەریەکە لە " هالە زەواتی" و “تارق مەلا” ، ئەم ڕێککەوتنەیان بە نموونەیەکی گرنگی پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی گازی سروشتی ناوچەکە پێناسکرد، ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ئوردن ومیسڕ لە کاتێکدایە، دوای رووداوەکانی ساڵی 2011، ئاڵنگاری زۆر لەبەردەم شادەمارەکانی گواستنەوەی وزەی ڕۆژهەڵاتی  دەریایی سثی ناوەڕاست  هاتوونەتە کایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین