سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاى ئوردن: پێویستە‌ هه‌موو لایه‌ك‌ هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ بدەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاى ئوردن لە ئەڵمانیا، "ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاریگه‌رى" لەسەر ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (17/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا بن حوسه‌ینى دووه‌م، شاى ئوردن، كۆبووه‌وه‌ و "ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، گفتوگۆیان كرد."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و شا عەبدوڵڵا باسیان له‌ مه‌ترسیى "ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستیان زانى له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ بدرێت."

هاوكات "خواستى خۆیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش ده‌ربڕى. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ستایشى په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ى شانشینى ئوردن و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى شاهانه‌ى هاشمى، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له‌ دوا ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "ڕه‌وشى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریان له‌ ناوچه‌كه"‌، باس كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین