سیناتۆرێکی رووسیا: سەدەی بیست و یەک بۆ ئەمریکا کوشندەیە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەلێکسی بۆشکۆڤ، سیناتۆری رووسیا، پێشبینی دەکات ئەمریکا بە قۆناغێکی سەختدا تێبپەڕێت، بەهۆی بابەتی چەکداریی هاووڵاتییان و کردەوەکانی تاوان و کوشتن لە ناوخۆی ئەمریکا.

بۆشکۆڤ لە پێگەی فەرمیی خۆی لە ماڵپەڕی تەلیگرام دەڵێت "هاوسەنگییە ڕێژەییەکە کۆتاییهات، ئەو هاوسەنگییەی لە ئەمریکا لە سەدەی بیستدا توانرا پارێزگاریی لێبکرێت".

بۆشکۆڤ هەروەها دەڵێت "خەونی ئەمریکا بە بەر چاومانەوە دەمرێت..ناشتوانن هیچ شتێک بکەن بۆ زیندووکردنەوەی. ئیدی لوتکەبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆتاییهات. ڕوون و ئاشکرایە کە سەدەی بیست و یەک بۆ ئەمریکا کوشندە دەبێت".

سیناتۆرەکە هەروەها وتووشیەتی "ئەمریکا لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە دەشێوێت!"

سه‌رچاوه‌: ئارتى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین