رووسیا و ئه‌مریكا گفتوگۆ ئه‌تۆمییه‌كان فراوانتر ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رووسیا داوا دەکات فەڕەنسا و بەریتانیاش بچنە ناو گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیاوە و بە مەرجەکانەوە پابەند بن، دەڵێت ئەمریکاش هەمان داواکاریی لە چین هەیە.

لێدوانەکەی رووسیا  رۆژێک دواى کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیا هات کە لە جنێڤ کۆبوونەوە بۆ قسە و باس لەبارەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە واشنتن، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی تەمموز وتی کە بێگومان لە کۆتاییدا داوا دەکرێت گفتوگۆکانی سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی فراوان بکرێن سه‌باره‌ت به‌ رووسیاوە بۆ ئەم بابەتە بەریتانیا و فەڕەنسا لە پێشینەن.

ئەنتۆنۆڤ ده‌ڵێ، "ئەم بابەتە بە تایبەت لەو سۆنگەیەوە گرنگە کە بەم دواییانە بەریتانیا بڕیاری داوە ژمارەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی بە راددەی ٤٠ زیاد بکات و بیانگەیەنێتە ٢٦٠ یەکە".

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکسی رووسی لە زاری سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، گواستوویەتییەوە کە ئاشکرای کردووە ئەمریکا داوا دەکات چینیش بێتە ناو ئەو رێککەوتننامە جیهانییەی نێوان رووسیا تایبەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین