وه‌زیرێكى پێشووى عێراق: عێراق له‌ژێر فشار خێزانه‌كانى داعش وه‌رده‌گرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باقر جه‌بر زوبه‌یدى وه‌زیرى پێشووترى ناوخۆى عێراق ئاشكراى ده‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش فشار له‌ دژى عێراق به‌كارهاتووه‌ و ته‌نانه‌ت دۆسیه‌ى ئاوى وه‌ك كارتى فشار نیشان دراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئایار، باقر جه‌بر زوبه‌یدى راگه‌یێندراوێكى له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى خێزانى تیرۆریستانى داعش بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ فشارێكى هه‌رێمایه‌تى زۆر له‌سه‌ر عێراق هه‌بووه‌.

زوبه‌یدى باسى له‌وه‌ كردووه‌، ته‌نانه‌ت فشاره‌كان به‌وه‌ گه‌یشتووه‌ ئاو وه‌ك كارتێك له‌ دژى عێراق به‌كاربهێنرێت، تا رازى بووه‌ خێزانه‌كانى داعش وه‌ربگرێته‌وه‌. 

ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌ كه‌ پێشتر وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بووه‌، خودى فشاره‌كان له‌ سه‌ر عێراق به‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ ده‌زانێت و وێراى ئه‌وه‌یش باس له‌ مه‌ترسى گێڕانه‌وه‌ى خێزانه‌كانى داعش ده‌كات و كێشه‌كه‌ به‌ "بۆمبێكى چێندراو" وه‌سفى ده‌كات.

دوێنێ حكومه‌تى عێراق 150 خێزانى كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش له‌ كه‌مپى هۆله‌وه‌ بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ى باشوورى مووسڵ گواسته‌وه‌، وێراى بوونى ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكى مووسڵ.

دوێنێ ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق و كه‌سایه‌تى ئێزدى له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ نوچه‌نێتیش بلاوكرایه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ى به‌ سووكایه‌تى بۆ قوربانیانى ئێزدى وه‌سف كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین