عه‌لاوى هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر كه‌شێكى له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان نه‌ڕه‌خسێت ئه‌وا بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئایار، ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى "وه‌ته‌نی" له‌ تویتێكدا ناڕه‌زایى له‌ بارودۆخى ئه‌منى عێراق ده‌ربڕیوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كات.

عه‌لاوى له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌وه‌ته‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ دیاریكراوه‌، دووپاتمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌شێكى ره‌خساو نه‌بێت به‌ڕێوه‌چوونى زه‌حمه‌ت ده‌بێت".

دواتر ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى روویدا و رۆژانه‌ رووده‌دات له‌ كوشتن و سه‌ركوتكردن و تۆقاندن دووپاتى دروستى بۆچوونى ئێمه‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌رهاتوو كه‌شه‌كه‌ى له‌بارنه‌بوو  له‌به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌رین دواخستن یانیش بایكۆتكردن".

دوێنێ له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق گرژيى دروست بوو، به‌گوێره‌ى دوایین ئامارى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ عێراق 20 بریندار و كوژراوێك له‌ ریزى خۆپیشانده‌ران هه‌یه‌. ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممى رابردوو ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى یه‌كێك بوو له‌و انه‌ى پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپێشاندانه‌كان نیشان دا.

بڕیاره‌ى 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین