پارتى و یه‌كێتى بۆ تاوتوێكردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كۆده‌بنه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه‌ پارتى و یه‌كێتى كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكى هه‌ڵبژاردن و پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى كه‌ به‌ نزیك له‌ پارتى و یه‌كێتى وه‌سف كراوه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كى ئه‌یلوول له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه‌ به‌رپرسانى پارتى و یه‌كێتى كۆببنه‌وه‌".
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسى ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان دوور بگرن له‌ گرژییه‌كان، جیا له‌مه‌یش تاوتوێى مه‌سه‌له‌ى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و پۆسته‌كانى ترى پشكى كورد له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له‌ به‌غدا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتبووى پشكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هى پێكهاته‌ى كورده‌ نه‌وه‌ك لایه‌نێكى دیارى كراو. 

ئه‌م پۆسته‌یش له‌دواى 2005 وه‌ به‌ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان دراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین