سهرۆك بارزانى: گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە
نوچهنێت
ئهمڕۆ چوارشهممه 26ى ئایار سهرۆك مهسعود بارزانى له یادى شۆڕشى گوڵان پهیامێكى بڵاوكردووهتهوه و له بهشێكى پهیامهكه دهڵێ، "شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو بۆ هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە و خەبات و تێكۆشانی خۆی بۆ گۆڕەپانی حەقیقی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازێتەوە".
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
شۆڕشی گوڵان ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كۆڵنەدان و خۆڕێكخستن و هەستانەوەی گەلی كوردستانە. لە بارودۆخی دوای نسكۆ و ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی تۆكمە و بڕوایەكی پتەو شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت. شۆڕشی گوڵان ئەو پەیامە بوو بۆ هەموو ناحەزان و نەیارانی گەلی كوردستان كە سەرباری بوونی پیلانگێڕی و هەڕەشە و بەهێزیی نەیاران و كۆسپی جۆراوجۆر، گەلی كوردستان ئیرادەی خەبات و ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم و ناحەقی هەیە و خەبات و تێكۆشانی خۆی بۆ گۆڕەپانی حەقیقی كە خاكی پیرۆزی كوردستانە دەگوازێتەوە.
شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی ئەیلوول و درێژكراوەی هەموو شۆڕشەكانی پێشووتری كورد بوو و، بۆ هەموو نەیارانیشی سەلماند كە ئیرادەی ئازادیخوازی و شۆڕشگێڕیی كورد هەرگیز ناشكێت.
شۆڕشی گوڵان ڕۆژی 26ـی ئایاری 1976 بە یەكەم چالاكیی پێشمەرگە لە حاجی ئومەران دەستی پێكرد و سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی ئەم چالاكییەی دەستپێكی شۆڕشی گوڵان بوو. لە چل و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا بە بەرزی یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهیدانی كورد و كوردستان دەكەینەوە. جەختیش لەوە دەكەینەوە ئازادی و دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی خوێن و قوربانیدانی شەهیدانمان هاتووەتە ئاراوە. لەو یادە پیرۆزەدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندووبوونی هەموو ئەو تێكۆشەر و قارەمانانە هەیە كە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و حزبی و خەباتی نهێنیی ناو شار و لە ئاوارەیی و دەربەدەریدا ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و قوربانیان داوە و بوونە مایەی شانازی بۆ گەلەكەیان.
مسعود بارزانی
٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment