له‌سه‌ر تیرۆرى كاندیده‌كان هۆشداریى به‌ حكومه‌تى عێراق ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌نته‌رى ستراتیژى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق هۆشداریى به‌ حكومه‌تى عێراق ده‌دات له‌باره‌ى زیادبوونى تیرۆركردنى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌ڵێ، "ئه‌م كاره‌ خه‌ڵكى زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردن دوور ده‌خاته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24ى ئایار سه‌نته‌رى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق كه‌ رێكخراوێكى ناحكومییه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا هۆشداریى له‌سه‌ر كوشتنى كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ده‌دات.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "حكومه‌ت به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانییه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى ئاشكراكردنى تاوانباران و ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌ پشتیان ده‌وه‌ستێت له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌ له‌وه‌ى ئاسایشى پێویست بۆ هاوبه‌شانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كاندید و راگه‌یاندنكار و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى دابین بكات".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یێندراوه‌كه‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هۆشدارى ده‌درێت له‌وه‌ى به‌رده‌وامبوونى تیرۆركردنى كاندیدان له‌م واده‌یه‌دا وا ده‌كات زیاتر خه‌ڵك بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ به‌رژوه‌ندى عێراق نییه‌.

رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو هاشم مه‌شهه‌دانى كاندیدى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ به‌غدا تیرۆر كرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین