كاندیدێكى په‌رله‌مانى عێراق كوژرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سیاسه‌تمه‌دارى سوننه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ ناوى هاشم مه‌شهه‌دانى له‌ به‌غدا تیرۆر كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ى ئایار هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌ هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاى نیسانى رابردوو دامه‌زراوه‌ بۆ به‌شدارییكردن له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، ئاشكراى كرد، به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانى به‌ ناوى هاشم مه‌شهه‌دانى له‌ به‌غدا تیرۆر كراوه‌.

خه‌میس خه‌نجه‌ر كه‌ سه‌رۆكى پرۆژه‌ى عه‌ره‌بی سوننه‌یه‌ و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زمه‌، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه‌، له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێ، "تیرۆركردنى مه‌شهه‌دانى په‌یامێكى ترسناكه‌  نیشانى ده‌دات ده‌بێت پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌ عێراق پارێزگارى لێ بكرێت".

فارس فارس یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى گوتوویه‌تى، "تیرۆركردنى مه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندى به‌ ركابه‌رى سیاسییه‌وه‌  هه‌یه‌  و چونكه‌ ئه‌وان "شه‌قامى عێراقییان بۆ خۆیان كۆنتڕۆڵ كردووه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین