لە پێش بارەگای یوئێن خۆپیشاندانە کوردستانی

نوچەنێت:

دوای ئەوەی پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی بێهزاد مەحموودی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئایار، لەبەردەم بارەگای یوئێن لە شاری هەولێر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە پەنابەران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەردەم ئەو بارەگایە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢١، ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە ڕووداوی خۆسووتاندنی پەنابەرە ڕۆژهەڵاتییەکە و کەمتەرخەمی کارمەندانی ئەو ڕێکخراوەیە و هەروەها  جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان،  لەبەردەم بارەگای یوئێن لە هەولێر گردبوونەوە.

پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن سەرەڕای ئەوەی چەندین جار داواکارییەکانی خۆیان پێشکەش بە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە. 

هەروەها پەنابەرانی ناڕازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوای پێداچونەوە بە شێوازی پێدانی یارمەتییە پێویستەکان، چارەسەکردنی کێشەی فۆڕمی خۆراک و کێشەی کەمئەندامان و بە ساڵاچوان، چارەسەرکردنی کێشەی ئیداری و وەرگرتنی ئیقامە لە نشینەگەکانی هەرێمی کوردستان، چاوپێکەوتن لەگەڵ پەناخوازن و پێدانی ناسنامە بە منداڵانی پەنابەران لە عێراق دەکەن. 

بەپێى دوایین زانیارى، گردبوونەوەى کوردانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەبەردەم بارەگاى یوئێن، گرژى دروستبوو لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین