رووسیا: بازارەکانی نەوت کورتهێنانیان هەیە
نوچەنێت
ئەلکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا، بە میدیاییەکانی راگەیاند" هەرچەندە بەشێک لە وڵاتان ژمارەی تووشبووانیان بە کۆرۆنا زێدە دەبێت، بەڵام بازارەکانی جیهان بەدەست کورتهێنانی بڕی نەوت دەناڵینن".
هەروەها ووتی" بێگوومان بازارەکان کورتهێنانیان هەیە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمبوونەوەی زیادەی نەوت لە عەمبارەکانی نەوت بەراورد بە ساڵی رابردوو". نۆڤاک ئەوەیشی دووپاتکردەوە، کە بازارەکانی نەوت جێگیرن، ئەمەیش بە واتایی زیادبوونی خواست دیت لەسەر وزە و بەرەو هاوسەنگی خواست وخستنە روو هەنگاو دەنێین.
ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا لە کاتێکدایە،کە ئەمڕۆ نرخی نەوتی بڕینت بە رێژەی ٪1.9 بۆ 66 دۆلار دابەزی، ئەمیش بە هۆی کەمی خواست و بێ ئەنجامی ڕێککەوتنەکانی ئەمریکاو ئێران بوو، بەلام پێشبینی دەکرێت بەگۆی ئاسایی بوونەوەی بازاڕەکانی ئەمریکا و چین، خواست لەسەر نەوت بەرزبێتەوە.
ووتەکانی نۆڤاک دەرخەری ئەو سیاسەتەن، کە رووسیا ڕازییە بەو نرخەی ئێستای نەوت، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەلیکساندەر نۆڤاک ووتی" راستە نرخی نەوت لە نێوان 62 بۆ 66 دۆلار مامەڵە دەکات، بەلام هێشتا خواستی نەوت نەگەیشتۆتە ئاستی خۆی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment