یاساى پێدانى مۆڵەتى هەڵگرتنى چەک هەموار دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و و خۆجێییه‌کان لە پەرلەمانى کوردستان، لە بارەى هەڵگرتنى مەرجەکانى چەک دەڵێت، هه‌ڵگرتنى چه‌ک به‌ یاساى ژماره‌ (16)ى (1993)، ئه‌و یاسایەی که‌ ئێستا کارى پێ ده‌کرێت له‌ سه‌رده‌مێکدا نووسراوه‌ که‌ واقعى هه‌رێمى کوردستان ته‌واو جیاواز بووه‌.

شاخەوان ڕەوف بەگ، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایشی ‌په‌رله‌مانى کوردستان بە ماڵپەڕى KDP ڕاگەیاند، ئەو یاساى کە لە (1993) دەرچووە، لەسەر مەرجەکانى هەڵگرتنى چەک، هه‌ندێ له ‌بڕگه‌کانى ئه‌م یاسایه‌ که‌موکورتیى تێدایه‌ و پێوسته‌ هه‌موار بکرێته‌وه‌، چونکه‌ ، وە زۆربوونى حاڵەته‌کانى کوشتن که‌ زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆریان به‌ چه‌کى بێمۆڵەت ئه‌نجام ده‌درێن، بۆیە ئێستا لیژنه‌کەمان سه‌رقاڵى هه‌موارکرنه‌وه‌ى یاساکه‌یه‌، به ‌هه‌ماهە‌نگیى لایه‌نە په‌یوه‌ندارەکان.

هەروەها شاخەوان ڕەوف بەگ، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم یاسایە پێدانى مۆڵەتى هه‌ڵگرتنى چه‌ک کارئاسانیى زۆرى تێدایه‌، هه‌موو که‌س مۆڵەتى هه‌ڵگرتنى چه‌کى پێ دراوه‌، هەروەها غه‌رامه‌ و ماوه‌ى به‌ندکردن له‌ یاساکه‌ بۆ که‌سى سه‌رپێچیکار که‌مه‌، بۆیە ده‌مانه‌وێت هه‌مواره‌که‌ به ‌شێوه‌یه‌ک بێت هه‌موو که‌س نه‌توانێ به ‌ئاسانى ببێته‌ خاوه‌نى هه‌ڵگرتنى مۆڵەتى چەک.

ئەو ئەندام پەرلەمانە گووتیشى، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر یاساکه‌ وه‌ک خۆى په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا به‌شى زۆرى گرفتى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و ده‌مانچه‌ى بێمۆڵەت چاره‌سه‌ر ده‌کات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین