سەرۆكی نوێى دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە كوردستان هەڵبژێردرا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (18)ى ئایارى (2021) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان، بەکۆى (71) دەنگ، منی یوخنا یاقو، کە کریستیانە و لە پێکهاتەی ئەرمەنە، بۆ پۆستی سەرۆكی نوێى دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی كوردستان هەڵبژارد.
منى یوخنا یاقو، بڕوانامەى ماستەر و دکتۆراى لە یاسادا بەدەست هێناوە، هەروەها پێشتر چالاکوانى کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ بووە.
پرۆفایلی مونا یوخەننا یاقو:
- لەدایکبووی ساڵی 1970
- دایکی دوو کچ و کوڕێکە.
- دانیشتووی هەولێرە و کریستیانە.
- ساڵی 1990-1991 بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە.
- دواتر ماستەری لە یاسا بەدەستهێناوە.
- دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی.
- چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ بەدیاریکراوی مافی پێکهاتەکانە، و مامۆستای زانکۆیە.
- دکتۆرای لە یاسای نێودەولەتی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە هەیە، پسپۆڕی لە کاروباری کەمینەکان هەیە
- یەکێک بوو لەو 21 کەسەی لە 20ی ئایاری 2015 پەرلەمان کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوری کوردستان پێکیهێنا و دەنگی لەسەردان.
- کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر لەساڵی 1990-1991 تەواوکردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment