كۆمسیۆن بۆ  هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌رمانبه‌ران داده‌مه‌زرێنێ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، ده‌رگاى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌ و لینكێكى تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 17ى ئایار كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق  له‌ په‌یج و ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى راگه‌یاند، ده‌رگاى دامه‌زراندن بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌.

كۆمسیۆن له‌ راگه‌یێندراوێكدا روونى كردووه‌ته‌وه‌ تۆماركردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژى 23ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌ رێگه‌ى ئه‌م لینكه‌ ده‌بێت http://www.ihec.iq/

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

یه‌كه‌م: ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانى ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى ده‌وڵه‌ت بێت و بڕوانامه‌ى له‌ ئاماده‌یى كه‌متر نه‌بێت.

دووه‌م: قوتابیانى زانكۆ و په‌یمانگه‌ و ده‌رچووان كه‌ ئه‌وانیش نابێت بڕوانامه‌ى كه‌متر له‌ ئاماده‌ییان هه‌بێـت.

سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نیش كۆمسیۆن ده‌ڵێ نابێت ته‌مه‌نى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ 19 ساڵ كه‌متر و له‌ 56 ساڵ زیاتر بێت.

كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونى نه‌كردووه‌ته‌وه‌ چه‌ند فه‌رمانبه‌رى پێویسته‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مان كه‌ بڕیاره‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م "10"ى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین