پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ شەش پڕۆژەیاسا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان بەمەبەستى خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکانى، بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراقی، هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت، بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردووكەرتی تایبەت و تێكەڵاو لەگەڵ سێ پڕۆژە یاساى دیکە، کۆدەبێتەوە .

بەپێى ڕاگەیێندراوێکى ماڵپەڕى پەرلەمانى کوردستان، دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان، بۆ ڕۆژى سێشەممە (18)ى ئایارى (2021)، ئەندامانى پەرلەمان بانگهێشت دەکات بۆ دانیشتنى ئاسایى ژمارە (13) لە کاتژمێر (11)ى پێشنوەڕۆ.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پەرلەمان، بەرنامەى کارى دانیشتنى ڕۆژى سێشەممە، بە مەبەستى خوێندنەوە بۆ هەر یەک لە پڕۆژەکایاسانى، پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراقی ژمارە (71)ی ساڵی 2012 لەهەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت ژمارە (22)ی ساڵی 20211 لەهەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردووكەرتی تایبەت و تێكەڵاو، ژمارە (20)ی ساڵی 1998ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق،پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (14)ى ساڵی 1993،  پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان -عێراق ژمارە (10)ی ساڵی 2010، پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانیی عێراقی ژمارە (30)ى ساڵی 1984 لەهەرێمی كوردستان –عێراق.

 

دەقى به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئاسایی رۆژی (18-5-2021) پەرلەمانى کوردستان:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین