داهاتووی کێبرکێی گازی (LNG) لە نێوان ئەمریکا و قەتەڕ و ڕووسیا ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ ماڵپەری  Energy Policy، وەزیری وزەی ڕووسیا کێبرکێ ی گازی LNGـی ڕووسیا و هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی وڵاتەکەی بۆ ئەورووپا بە دوور زانی، بەڵک و دووپاتی کردەوە، ئەو کێبرکێیە لە نێوان گازی وڵاتی قەتەڕ و ئەمریکادایە.

نيكولای شولجينوڤ رایگەیاند" کێبرکێی گازی LNGـی ڕووسی و هێڵەکانی گواستنەوەی گاز بۆ وڵاتانی ئەورووپا  بە دوور دەزانین، چونکە سەرجەم وڵاتانی یەکیتی ئەرووپا نەبستراونەتەوە بە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی رووسیا، بۆ نموونە وڵاتی ئیسپانیا دەرفەتێکی گونجاوی لەبەردەمە بۆ گەیشتن بە گازی رووسیا، هەروەها کۆمپانیایی نۆڤاتیک دەتوانێت گازی رووسیا بگەیەنێت بە بازارەکانی ئاسیا، تایبەتە کاتێک نرخەکان جێگیر نین و لە  بەرزبوونەوەی بەردەوامدان"

هەروەها وەزیری وزەی ڕووسیا دووپاتی کردەوە، کاتێک دەتوانین بڵێن کێبرکێی بازاڕی گازی LNG لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیا و قەتەڕ هەیە، ئەگەر بازارەکان جێگر بن و سەرجەم پێوەرەکانی گواستنەوە و سەرچاوە لۆجستیکیەکانی بۆڕیە هێڵکانی گواستنەوە فەراهەم کرابن، ئەو کات ئەو کێبرکییە لە قازانجی هەمە لایەن دەبێت.

  شولجينوڤ ئەوەی خستە روو کاتێک دەرفەتەکان کراوە بن، دەتوانین گرنگی زیاتر بە ژیرخانی پرۆژەکانی یەماڵ و تایمیر بدەیەن، بە تایبەت پرۆژەی یەمال کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی گازی LNG، لە ڕووسیا.

ئەم لێدوانانەی وەزیری وزەی رووسیا لە کاتێکدایە، بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ گازی سروستی و کیشە ژینگەیەکان، خواستی سەر جۆری گازی LNGـی لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، قەتەر وئەمریکا خاوەن سەرجاوەیەکی زۆری ئەو جۆرە گازەن، بەلام پرۆژەی یەماڵ ی رووسیا تایبەت بە گازی LNG، دەتوانێت لە داهاتوودا دروستکەری هاوکیشەی نوێ بێت لە بازارەکانی گازی سروشتیدا،

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین